Danyar.qaetuly
لەوانەیە ئەم پەڕەی بەکارھێنەرە لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بگونجێت چونکە لەژێر ناوی ڕەشنووس یان لەژێر ناوی بەکارھێنەریە و بڵاونەکراوەتەوە/ پەسەند نەکراوە یان پەڕەیەکە ھیچ ناوەڕۆکێکی تێدا نییە و زیاتر لە شەش مانگە دەستکاری نەکراوە. پسخ گ١٣ ببینە.
ئەگەر ئەم پەڕەی بەکارھێنەرە و سیاسەتەکانی سڕینەوەی خێرا یەک ناگرن، یان ئەگەر دەتەوێت چاکی بکەیت، تکایە ئەم ئاگادارییە لابەرە، بەڵام ئەم ئاگادارییە لەم پەڕەیە لامەبە ئەگەر خۆت دروستت کردووە. ئەگەر تۆ دروستکەری ئەم پەڕەیەیت و لەگەڵ سڕینەوەی نیت، دەتوانیت کرتە لەسەر دوگمەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بکەیت و باسی بکەیت کە بۆچی ئەم پەڕەیە شایەنی سڕینەوە نییە. ھەروەھا دەتوانیت سەیری پەڕەی لێدوان بکەیتەوە بۆ ئەوەی ببینیت ئەگەر پەیامەکەت وەڵامی دراوەتەوە. ئاگاداربە: ھەر پەڕەی بەکارھێنەرێک ئەم تاگەی لێ درا، لەوانەیە لە ھەر کاتێکدا بەبێ ئاگاداریی زیاتر بسڕدرێتەوە ئەگەر بەبێ ھیچ گومانێک لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا گونجا، یانیش ئەگەر ھیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر پەڕەی لێدوان نەدرا.
ئەم پەڕەیە دوایین جار لەلایەن Aram (بەشدارییەکان | لۆگەکان) دەستکاری کراوە سەعات ٢١:٤٠ بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو (٢ ساڵ لەمەوبەر) |
=='''''گوندی قەیتول پایتەختی میرنشینی هۆزی زەنگەنە ''''' ==
گوندی قەیتول دەکەویتە ناوچەی گەرمیانەوە،گوندیکی گەورە بوو بەر لە ئەنفالستان و دۆزەخەکەی،سەربەناحیەی(قادرکەرەم-کەرکوک)ە(٦٥)کم لەشاری (کەرکوک)ەوە دورە دەکەوێتە رۆژهەلاتی کەرکوک و دانیشتوانەکەی لە هۆزی زەنگەنەن گوندی قەیتول سنورێکی فراوانی هەیە هاوسنورە لەگەل ئەم گوندانە لە باکورەوە (کەریمەجەل. زالیاو. پونگەڵە. ئاوە بۆرەکە) تیرەکانی هۆزی جافن دۆستایەتیەکی پتەویان لەگەل دانیشتوانی قەیتولدا هەیە لە باشوری قەیتولەوە گوندەکانی(ژاڵە. گەڕاوی. هەڕێنە) دانیشتوانی ئەم گوندانەش لە هۆزی زەنگەنەن و خزمایەتیەکی تێکەڵاوی لە نێوانیاندا هەیە ،.گوندی قەیتول لە ساڵی (١٩٨٨)پێش شاڵاوی ئەنفال (٢٨٥)خیزانی تیا دەژیا دانیشتوانەکەی بژێوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاودیری و ئاژەڵداری و باخ وباخات بووە.
گوندی قەیتول و هؤزی زەنگەنە
دەستکاریگوندی قەیتول مێژوەیەکی تایبەتی خۆی هەیە پایتەختی هۆزی زەنگەنەیە لە ساڵەکانی(١٥٧٨ز)میر سمایل میری میرنشینی هۆزی زەنگەنە لە ناوچەی کرماشانی ئێرانەوە کۆچی کردووە بەشێکی هۆزەکەی لە گەڵیدا هاتوەتە باشوری کوردستان و گوندی قەیتولی کردوە بە پایتەختی میرنشینی هۆزەکەی قەڵایەک دروست دەکات و دەیکات بە پایتەختی دەسەڵاتدارێتی، ماوەی (٤٠)ساڵ حوکم ڕانی کردوە لە ناوچەکەدا ئەو قەڵایە دەکەویتە بناری امام زەنوورەوە لە خواروی چیاکەوە ئەشکەوتێکی فراوانی لێیە و ئاسەوارە مێژوویەکان ئەوە دەردەخات زۆر لە مێژەوە مرۆڤ لەو ئەشکەوتە ژیاوە،لە خوارووی ئەشکەوتەکەوە ئاوێکی گەورەو بەهێز هەڵدەقوڵی تایبەتمەندی ئەم ئاوە لەوەدایە بەزستان و هاوین زیاد وکەم ناکات بەیەک پێوەر لە سەرچاوەکەیەوە دێتە دەرەوە بەدرێژایی(١٠٠)مەترێک بە چەند رەنگێک دەگۆری بۆنێکی گۆگردی هەیە و گەڕاوە پاشان ساف دەبێ و بۆنی نامێنێ ئاوەکە شۆرە و تەنها بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری بەکاردێ،لە کۆندا (٥) ئاشی ئاوی بەم ئاوەکاری کردووە دوانی بۆ پاککردنی چەڵتوک و سیانیان ئاشی هاڕین گەنم و جۆ بووە. قەڵای میر سمایل شوێنیکی گرنگ و کاریگەر بووە بۆ ئەو سەردەمە بەرزە و دەڕوانێتە ناوچەکە قەڵاکە پێک هاتووە لە چەند بەش و بارەگای میرنشینی پێداویستیەکانی وەک ئەو سەردەمە و تاوەکو ئێستاش ئاسەواری قەڵاکە ماوە ،گوندی قەیتول لە کۆندا قشڵاخ بوە بەرانبەر قەڵای میرسمایل پاشان گواستراوەتەوە بۆ قەڵای سور لەبەر ئەوەی زەویەکەی فراوان ترەو لە ئاوی خواردنەوە نزیکترە دیارە گەورەترین کێشەی گوندەکە ئەوە بووە ئاوی خواردنەوەی کەمە و سەرچاوەکانی ئاوخواردن دوورە و لە خوارووی گوندەکەوە چەند کانیاوێک هەن ئەونیش کانی ژاڵە ، کانی قارەمان ، خەڵکی بەوڵاخ ئاوی خواردن یان هێناوە بۆ ماڵەکانیان .
لۆگۆی هۆزی زەنگەنە
دەستکاریگوندی قەیتول و شؤرشەکانی کورد
دەستکاریدانیشتوانی قەیتول لە شۆرشەکانی کوردا دەرورێکی کاریگەریان بینیوە دڵسۆزی و خۆشەویستیەکی زۆریان بۆ خاکی نشتیمانەکەیان بووە هەردەم ئامادە بونە بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت بکەن، لە شۆرشی شێخ مەحمودی نەمردا بەشدار بونە پشتیوانیان لە شێخی نەمر کردوە هەروەها ل شۆرشیئەیلولدا زۆر لە پیاوانی ئەم گوندە بونەتە پێشمەرگەوە پشتیوانێکی زۆر گەورەی شۆرشەکە بونە لە ناوچەکەدا بنکەی میرسمایل لە ساڵی ١٩٦٢بوتەبارەگای پێشمەرگە و،هەروەها دەرگای ماڵەکانیان لەسەر پشت بوە بۆ پێشمەرگە حوکمەتی بەعسی لە ناوچوو بەردەوام ئازارو ئەشکەنجەی دانیشتوانی گوندەکەی داوە ،هێزی پشتگیری لە قەیتول دامەزرا زیاتر لە (٥٠)لاوی گوندەکە بونە هێزی پشتگیری (محمد حمید)فەرماندەی کەرت بوو بەردەوام هاوکاری هێزی پێشمەرگەیان دەکرد لە ناوچەکە بەشداری زۆربەی شەڕەکانیان دەکرد .
گوندی قەیتول و تراجیدیای ئەنفال
دەستکاریبەرەبەیانی (٩/٤/١٩٨٨)لە کارەساتی ئەنفالدا هێزێکی سەربازی بە پشتیوانی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی وەدەیان فەوجی جاش هێرشیان کردە سەر گوندی قەیتول و پاش نیووکات ژمێر شەڕ گوندی قەیتول خاپوور دەکرێت لە گەڵ خاکدا یەکسان دەکرێت لەو شەرەشدا پێشمەرگەیەک بەناوی (نەجمەدین )خەلکی گوندی باخەگەردەڵە بوو شەهیدکراوە پێشمەرگەیەکی تریش بەناوی (عبداللە) قەیتولی بریندار کرا لەو شاڵاوەشدا (١٥٤)پەپولەی بێ تاوان لە ژن و منداڵ وپیاوی لێ ئەنفال کرا بەرەو بیابانەکانی باشوور رۆژ ئاوای عێراق بردران و زیندە بەچاڵ کران لە گەورەترین جینۆسایدی مرۆیدا بوو بە پەڵەیەکی رەش لە مێژووی عێراقی سەردەمی بەعس و سەدام حسێن تۆمار کراو بوو بەگەورەترین ناسنامەی بەرخۆدان و بەخشینی گیانی پاکیان لە پێناو ئازادی کورد و ڕزگاری کوردستان.
ھونەر
دەستکاری- دەرهێنەر جەلیل سەعید زەنگەنە
- شاعیر شەهاب زەنگەنە
- گۆرانی بێژ لانە زەنگەنە
سەرچاوەکان
دەستکاری- کتێبی قەیتول ژانێکی بێ کۆتا
نوسینی
دەستکاری- دانیار عوزێر محمود
- <https://www.facebook.com/danyar.chamchamli"test" />