شـــەڕی تــایبەت[١]

بریتیە لە شەڕێکی زهنی و کلتوری و ئەخڵاقی کە سیستەمی

(کاپیتالیزم ) سەرمایەداری بەرامبەر بە کۆمەڵگاو بەتایبەت ژنان و گەنجان بە شێوازێکی زۆر نەرم و بەرنامە داڕێژراو بەڕێوەی ئەبا ، بە ئامانجی ئەوەیە بیانخاتە ژێر دەستی خۆیان و لە بەرژەوەندی خۆی بەکاری بێنێ ڕۆحی پێکەوە ژیان و ئازادی لەناو بەرێ وە هەرچی خێر و بێری ناوچەکەیە بۆ خۆی قۆرغی بکا،

مێژووی شەڕی تایبەت[٢]

وەک باس دەکرێ لە سەردەمی پێش گەشەسەندنی شارستانی کە پێنج هەزار ساڵ پێش زاین مەزەندەدەکرێ ئەو کاتەی کە خوداوەندی دایک بەڕێوەبەری کۆمەڵگا بوو ، وە چینی گەنج پێشەنگ و کۆڵەکەی کۆمەڵگا بوون ، پشتو پەنای خوداوەندی دایک بوون ،  بۆچی دایک وەک خوداوەند هەژمار ئەکرا ؟ ئەتوانین لە سێ خاڵا بە کورتی باسی بکەین،

1. منداڵ بون بە مانایەکی تر زیاد کردنی ژمارەی دانیشتوان کەئەقلیەتی ئەو کات وا تێ ئەگەیشتن کە ژن مناڵ دروست ئەکا و زیاتر گرنگیان بە ڕۆڵی ژن ئەدا لەو بابەتە.

2. میهرەبانی بەرامبەر بە هەموو ئەندامانی کۆمەڵەکە بێ جیاوازی .

3. چاندن یان دۆزینەوی کشتوکاڵ کە وەک سەرچاوەی پێشکەوتنی ژیانیان دا ئەنرێ کە ئەوە هۆکارێکی زۆر گرنگ بووە بۆ نیشتەجێ بونی کۆمەڵەکە و هەوڵدان بۆ زیاد کردنی ژمارەی خۆیان .

ئەو سێ خاڵەی باسمان کرد وەک سیفاتی خوداوەند هەژمار ئەکرا کە لە پیاو دا نەبووە

ڕۆڵی پیاو لەو کاتەدا تەنیا ڕاوکردن و هێنانەوەی ڕاوکراوەکان بوو لە کۆمەڵگا هەر ئەوەش بوە هۆی ئەوەی یاخی بن لە خوداوەندی دایک

هەر وەک ئاشکرایە ڕاو کردن پێویستی بە فێڵبازی و پلان دانانە بۆیە بە پێی تێپەڕ بونی کات پیاو لایەنی( انالتیک )  مێشکی پلان دانانی پێش ئەکەوێ بۆچونی ئەوەی بۆچی خۆیان نەبنە خاوەنی کۆمەڵگا لە کاتێکا خاوەن هێزی جەستەیین ، لە هەمان کاتا پلانی ڕاکێشانی گەنجانی کۆمەڵەکە دا ئەنێن بۆ لایەنی خۆیان تاکوو دایک کە بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە بوو بێ هێز بمێنێتەوە ، گرنگترین ئەو ڕێبازانەی کە گەنجانیان پێ فریو دا چین؟ بێگومان  پڕ کردنی مێشکیان لە ئارەزوی جنسی و هێزی جەستەیی ،بەرژەوەندی تاکەکەسی بەم شێوەیە توانیان دایک لە کۆمەڵەکە بێ هێز بکەن و بیکەن بە کۆیلەی خۆیان کە شوێنەواری ئەو پلانگێریە تاکو ڕۆژی  ئەمڕۆمان بە زەقی دیارە .

قوربانی یەکەمی شەڕی تایبەت ،...[٣]

قوربانی یەکەمی ئەم سیاسەتە نا تەندروستە چینی گەنج و ژنە ، چونکە باشترین هاوپەیمانی یەکترن لە هەموو چینێک باشتر لە یەکتر تێ ئەگەن و ئەتوانن پشتیوانی یەکتر بن، وە گەورەترین ڕۆڵیان هەیە لە بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگاو بە پێچەوانەوە وێران کردنی کۆمەڵگا ،گەنج بەهۆکاری پاکی مێشک و گرو تینی گەنجایەتی زۆر بە ئاسانی ئەتوانێ کۆمەڵگا بگۆڕێ بە مەرجێک ئەگەر یەکگرتوو بن و هەوڵی پێشەنگایەتی بدەن، وە ژن بەهۆی ئەوەی هەمیشە هەست و سۆزی لە پێشترە هەر ئەو هەست و سۆزە لە کۆندا بۆتە هۆکاری ئەوەی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دروست بکا و گوێی لێ بگیرێ ، چونکە ئەتوانێ بە شێوەیەکی واقعانە شیکردنەوە بۆ کێشەکانی کۆمەڵگا بکا و هەست و سۆزی ڕێگا نادا هیچ شتێ بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار بێنێ، وە ئەو دژایەتیی کردنەی چینی گەنج و ژن  تا ڕۆژی ئەمڕۆش زۆر بە جوانی دیارە و بگرەو زیاتر بووە کە دواتر بە فراوانی باسی ئەکەین.

سێ سوارە بەهێزەکەی شەڕی تایبەت![٤]

لە سیستەمی شەڕی تایبەتدا سێ ڕێباز هەن کە زۆر کاریگەر و بەهێزن لە سەر کۆمەڵگا کە لە دونیای فکر و سیاسەتا بە سێ سواری سیستەم دا ئەنرێ ئەوانیش (سکس،وەرزش،هونەر) کە ئەمەوێ بە گشتی باسی دانە بە دانەیان بکەم ،،،

1- (sex)جنسیەت لەم خاڵەیاندا سیستەمی سەرمایەداری هەموو هەوڵێکی خۆی ئەدا بۆ پڕ کردنی زهنیەتی تاک لە حەز و ئارەزووی سێکسی ،وە بیکاتە تاکە ئامانجی ژیانی تاکو بتوانێ دەست بەسەر ڕۆحی تاک بگرێ و بە ئارەزووی خۆی یاری پێ بکا وە بەهیچ جۆرێک مەجالی نەمێنێ کە بیر لە کۆمەڵگا و پێشکەوتنی بکاتەوە تاکە شت کە بیری لێ بکاتەوە بەدەست هێنانی چێژی سێکسی جا هەر ڕێگایەک بێ وای لێ ئەکا بۆی بجەنگێ، ئەو سوارە بە تایبەتی کار لەسەر ژن و گەنج ئەکا لە بچوکترین خاڵ تاکو گەورەترینیان هەوڵ ئەدا ئەو دوو چینە بکاتە کاڵایەکی سێکسی و ئامرازێک بۆ دامرکانەوەی حەزە سێکسیەکان ، ئەویش لە ڕێگای ڕێکڵام کردن و TV و بڵاوکردنەوەی پۆرن و گۆرانی و ......هتد، ئایە تا ئێستا ئەو پرسیارەتان کردوە کە بۆچی لەو دونیایە دا ئاسانترین شت بە بتەوێ بەدەستی بێنی یان ئەنجامی بدەی پرۆسەی سێکسە ؟ بێگومان چونکە گەورەترین ڕێگای سیستەمە بۆ ئەوەی خانە چالاکەکانی مێشک کە یارمەتیت ئەدەن لە پێش کەوتن و یاخی بوون لە ناو بچن ئەویش بە ئاڵودە بوون بە سێکس و تێکۆشان بۆ بەدەست هێنانی کە گەیشتۆتە ئاستێک کە کچ و کوڕێک پێناسەی ئاگر و بەنزینی بۆ بکەن تەنیا بۆ ئەوەی نزیکی یەکتر نەبنەوە ، گەیشتۆتە ئاستێک کە کچێک نەتوانێ بە ئازادی خۆی پیاسەیەکی سەر شەقام بکا یان درەنگانی شەو ناچارە بە ترسێکی زۆرەوە لەسەر کار بگەڕێتەوە ماڵەوە ، یان پێناسەی کوڕێک بکرێ بە گورگ و کچێک بە مەڕ لە ئاستێکدا هاتوینەتە خوارەوە کە پێشەنگایەتی کۆمەڵگامان ئەکر کە هەموو شۆرش و سەرهەڵدانەکان بە پێشەنگایەتی ئێمە ئەکرا بەڵام ئێستا وامان لێکراوە تاکە شت کە زۆر بۆی بجەنگین بەدەست هێنانی سێکس بێ ، وە جگە لەوەی بەکاڵا کردنی ژن زۆر بە زەقی دیارە و کراوەتە ئامرازێکی بازرگانی بۆ ڕاکێشانی گەنج و دورخستنەوەی لە خۆ پەروەردە کردن ، بەتایبەت لە ڕێکلامەکان زۆر بە جوانی دیارە نمونە کاتێ ڕێکلامی هەویری ددان ئەکرێ هەمیشە پێویستە دەمی ژن ببێتە کاڵای ڕێکلامەکە باشە چ پەیوەندی هەویری ددان بە ژنەوە هەیە ئەگەر هەمان زهنیەتی کۆیلە داری و بە کاڵا کردن نەبێ یان ڕێکلامی سەیارە هەمیشە پێویستە ژنێک بە جلێکی نیمچە ڕوتەوە نمایشی بۆ بکا ئەوانەو هەزاران نمونەی تر کە لە ژیانی ڕۆژانە دا زۆر بە زەقی دیارە و بۆتە دیاردە و شتێکی ئاسایی بێ گومان تاکە ئامانجیان بێ دەنگ کردن و بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگایە لە پێناو خۆیان.

1- وەرزش : هەرچەندە ئێمە لە دژی وارزش نین و بگرە و زۆر هاندەری وەرزشین بەڵام کام وەرزش ئایە ئەو وەرزشەی بۆتە کاڵا بۆ بازرگان و دەسەڵات داران یان ئەو وەرزشەی کە بۆتە هۆی دروست کردنی کۆمەڵگایەکی تەندروست و یەکگرتوو ؟بێ گومان ئەوەی خزمەت بە کۆمەڵگا ئەکا ،بۆیە ئەو خاڵەشیان زۆر کەمتر نیە لەوەی یەکەم بەهەمان شێوە یەکێکە لە ڕێبازەکانی خافڵاندنی کۆمەڵگا و بە کاڵا کردنی تاک لە ڕێگای بە بازرگانی کردنی وەرزش و مەژغول کردنیان ، یان خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتیان لەبەرامبەر کۆمەڵگا و تێکۆشانیان لە دژی سیستەمی سەرمایەداری ، نمونەی ئەو وەرزشە باوانەی کە لە کاتی ئێستا دا جێگای سەرنجی بابەتەکەمانە گەلێک زۆرن پێویست ناکا یەک یەک باسیان بکەین تەنیا بتوانین بە کورتی پەیامەکە بگەیەنین باشترە ، بۆیە تاکە هۆکاری هەبونی وەرزش و بەشەکانی دروست کردنی کۆمەڵگایەکی تەندروستە لە ڕوی جەستەیی و فکری نەک دروست کردنی کەسایەتیەکی تاک پەرست و کاڵای کڕین و فرۆشتن یان وەرزشوانێکی بێ بەرپرسیار و گۆشەگیر .

3-هونەر :کۆتا سواری ئەو سیستەمەیە کە خزمەتی هەردوو سوارەکەی تر ئەکا بە زۆرزانی خۆی ، ئەمەوێ دوبارە بیری بخەمەوە کە ئێمە بە هیچ جۆرێک دژی ئەو پرۆسانە نین بەڵام لێرەدا باسی سیستم دەکەین کە چۆن بەکاری دێنن ، هونەر وەک خزمەت کاری دوو خاڵەکەی سەرەوە ئەناسرێ ئەویش لە ڕێگای ڕازاندنەوەی سێکس و وەرزش وەک خولیایەکی نەبڕاوە تاک و هاندەری زیاتر بکا. تاکە هۆکاری بونی هونەر لە سەرەتای دروست بونی مرۆڤایەتیەوە ئەوە بوە کە لایەنی ڕۆحی کۆمەڵگا هەمیشە بە مۆڕال بهێڵێتەوە و لە دەوری یەکتر کۆیان بکاتەوە بەڵام ئەگەر بێت و سەیری سەردەمی ئێستا بکەین لە دێڕی شعرێک تا کۆتا پارچەی موزیکی گۆرانیەک هەمیشە ئەتخاتە دونیایەک کە لەخۆت و لە بونت بێزار بیت و پەنا بەریتە بەر خەمۆکی ، کە ئەمجۆرە لەنێو دونیای هونەر بەشی موزیک ناسراوە بە ئارەب ئێسک arab esk کە ئامانجی لەناو بردنی رۆح و ماندو کردنیەتی .

ئەو سێ خاڵەی کە جەختمان کردۆتە سەری بێ گومان لایەنی ئەرێنی هەیە و سودی تایبەتیان بە تاک و کۆمەڵگا گەیاندوە بۆیە پێویستە لەسەرمان بە ئاگاییەوە ئەو پاڵنەرە هەڵبژێرین کە بەهۆیەوە ڕوو لە خاڵێک لەو خاڵانە ئەکەین پێش وەختە ئەبێ لەخۆمان بپرسین ئاخۆ ئەو شێوازەی من ئەنجامی ئەدەم چەندە سود بە ڕۆحی خۆم ئەگەیەنێ ؟ یان چەندە سوود بەو کۆمەڵگایە ئەگەیەنێ؟ کە من لەناویا وەک تاک پشتم پێ دەبەسترێ ، ئەگەر بێت و بە زاناییەوە هەڵبژاردنەکانمان ئەنجام بدەین بێگومان نابینە کڵایەک بۆ بازرگانی سیستەمی امپریالیزم (جیهان گیری ).

لە کۆتایی دا پێویستە ئەوە بخەمە ڕوو کە ئەو وتارە تەنیا کورتەیەکە لەو باسە کە تەنیا بۆ ئاشنا بوونی بابەتەکە خستومانەتە ڕوو بەڵام دڵنیام ئەبێتە دەروازەیەکی زۆر چاک بۆ تێگەیشتن بەو یاریانەی کە پێمان ئەکرێ نغرۆیان کردوین لەناویانا .

  1. ^ شــەڕی تــایبەت. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help); Missing or empty |title= (help)
  2. ^ مێژووی شەڕی تایبەت بە کورتی. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help); Missing or empty |title= (help)
  3. ^ . قوربانی یەکەمی شەڕی تایبەت ،... {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help); Check date values in: |date= (help); Missing or empty |title= (help)
  4. ^ "سێ سوارە بەهێزەکەی شەڕی تایبەت!". {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)