Pap Smear Test

تاقيكردنەوەى شلەى دەردراوى زێى ئافرەت بۆ بوون و نەبوونى نەخۆشى شێرپەنجە.

Pap Test

بریتییە لە پشکنینی شێرپەنجە بۆ ملی زێی  ئافرەتان   و دیاری کردنی خانەی پێش شێرپەنجە یان شێرپەنجە

یان دەتوانین پشکنینێکە چەند دەقەیەک دەخایەنێت لە عنقی رحم وەردەگیرێت (لەنێوان سەرەتایی رەحم  و دەرچەی زێ دایە )

گرنگی ئەو test چیە بۆ زانینی حالەتی زوی شێرپەنجە بە وەرگرتنی مسحە لە عنق رحم لەناو زێ کە سەری رحمە ،هەندێک جار خانەکانی عنق رحم لە خانەی ئاسایی دەبێتە خانەی نەخۆشی لەوانەیە ئەوە رووبدات بێ ئەوەی بزانی یان هەستی پێ بکرێ.

لەوانەیە ئەو خانە نائاسایانە لەناو ببردرێت لەیەن دکتۆر پێش ئەوەی ببێتە خانەی شێرپەنجەی %90یان لەناو ببرێت خانە سەرەتایەکانیان ئەگەر سەرەتای بێت بزانرێ لە ئاستی یەکەمەکانی و چارەسەر بکرێت .

قرحە عنق رحم چیە

زیاترین نەخۆشیە کە توشی خانمان دەبێت لە هەموو دونیا دونیا  ئەلتیهاباتی ئەو خانانەی  کە لەشوێنی عنق رەحم هەیە کە رەنگی سوری خوێن بەربونی راستەقینە دەبێت نەک رەنگی سوری ئاسایی و خوێنی لێ دێت دەبێتە هۆی نارەحەتی لە ئافرەتدا

    کێ پێویستی بەم تێستە هەیە ؟!

‌ئەگەر هەتا یەکجاریش بێ جووتبونت ئەنجام دابێت لە ژیانتدا پێویستە دوو ساڵ جارێک ئەم پشکنینە بکرێ ،

یان هەندێک لە سەرچاوەکان ڕێنماییەکانی ئێستا  پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئافرەتان هەر سێ ساڵ جارێک ئەم پشکنینە بکەن    لە تەمەنی 21 ساڵییوە . کە لەم تەمەنەوە ڕەنگە لە ئافرەتان مەترسی تووشبوویان  بە شێرپەنجە  زیاتر بێت. لەوانەیە پێویستت بە تاقیکردنەوەی زیاتر بێت ئەگەر:

•ئەگەر فەحست کرد و ڤایرۆسی HIV دەرچوو

•سیستەمی بەرگریت لاواز بوو لە حاڵەتی تووش بوون بە نەخۆشییەک

ئەگەر لە ۳٠ ساڵ زیاتر بووی ئەوا پێویستە ٥ ساڵ جارێک ئەم تێستە بکەی

بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی توشی ڤایرۆسی human papillomavirus (HPV)  بووبیت یان نا

human papillomavirus (HPV) چییە

ئەم ڤایرۆسە توشی شێرپەنجەی سەر  یان دەم  یان  کۆمت دەکات

‌بە پێی تەمەنەکان چەند چار پێویستە ئەم تێستە بکرێت ؟!

خوار ۲۱ ساڵ :پێوستی بەم تاقیکردنەوەیە نییە

‌لە ۲۱  ـ ۲۹ ساڵ : دوو سال یان سێ  ساڵ جارێک

‌لە ۳٠ بۆ ٦٥ ساڵ :  هەر 3 ساڵ جارێک یان تاقیکردنەوەیەکی HPV هەر 5 ساڵ جارێک یان تاقیکردنەوەیەکی Pap  و HPV هەموو 5 ساڵ جارێک پێکەوە  بیان کات

‌لە ٦٥ ساڵ زیاتر : ئتر لەم تەمەنەوە پێویستت بەم پشکنینە نابێت کە بۆت بکرێت

🤰بۆ خانمان دووگیان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ئەنجامدانی ئەم تێستە   پارێزراوە لە 24 هەفتەی یەکەمی دووگیانیدا دوای ئەوە لەوانەیە تاقیکردنەوەکە ئازاربەخشتر بێت هەروەها دەبێت تا 12 هەفتە چاوەڕێ بکەیت دوای لەدایک بوون تا وردی ئەنجامەکانت  بەڕاستی دەست بکەوێت .

ئەگەر هەستت بە هەندێک خوێن بەربوون کرد لە عنقی رحم پێویستە ئافرەتەکە چی بکات ؟

ئەگەر خوێن بەربوون یان هەر دەردراوێکی نا ئاسایی هەبوو لەزێ پێویستە بە زوترین کات سەردانی دکتۆر بکات .

هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە

1_زەواج کردنی زوو وە منداڵ بوونی زۆری لەسەر یەک دەبێتە هۆی قرحە بەرێژەیەکی زۆر

2_چونە ژورەوەی موادی کیمیای بۆ ناوەوەی عنق رحم کە بەرهەم دەبێت لە دەرمان  یان شتی تر .

3_ئەلتیهابات لەبەشی تناسلی لە ئافرەت .

4_بەکار هێنانی حەبی مەنع یان  لەو لەب بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر.

5_خاوێن رانەگرتنی بە تایبەت لە مهبل .

6_بونی هەندێک نەخۆشی کە دەگوازرێتەوە بە هۆی جووتبون.

    ئەنجامەکە چی دەگەیەنێت؟

دوو جۆر ئەنجام چاوەڕوان دەکرێ

1_نۆرماڵ  یان نێگەتیڤ

ئەگەر ئەنجامەکانت ئاسایی بن، ئەوە مانای ئەوەیە کە هیچ خانەیەکی نائاسایی دیاری نەکراوە. ئەگەر ئەنجامەکانت ئاسایی بن، ئەوا دەبێت  سێ ساڵی تر ئەم پشکنینە بکەیتەوە

2_نا ئاسایی یان پۆزەتیڤ

ئەگەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکە نائاسایی بێت، ئەوە مانای ئەوە نییە کە شێرپەنجەت هەیە بە سادەیی مانای ئەوەیە کە خانەی نائاسایی لەسەر ملی زێت هەیە، کە لەوانەیە هەندێک لە خانەکان پێش شێرپەنجە بن ،پزیشک لەسەر ئاستی مەترسییەکەی بڕیار دەدات

وەرگرتنی پارچەیەکی بچوک لە تیشوو

🔎 لەوانەبێت بزیشک بڕیار بدات کە  پشکنینی  biopsy یت بۆ بکات ،کە رووناکی و گەورەکردن ( وەک زەڕەبین ) بەکار ئەهێنیت بۆ بینینی شانەی زێوی و بە شێوەیەکی روونتر. لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە نمونەیەک لە شانەی زێ وەربگرێت و دیاری بکات  کە نەخۆشییەکە