تاوەری تەندروستی سمارت دەستکاری

پێشەکیەک دەربارەی تاوەری تەندروستی سماڕت دەستکاری

دامەزراوەیەکی تایبەتمەندە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ئاستە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوازێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا. هەروەها یەکێکە لەو پرۆژە تەندروستییە ئاست بەرزانەی کە بە رووی هاوڵاتییاندا کراوەتەوە لە شاری سلێمانی. هەروەها سماڕت پرۆژەیەکی تایبەتییە ئامانجیان پێشخستنی کەرتی تەندروستییە بە دەستەبەر کردنی خزمەتگوزارییەکی بەرزی پزیشکی و نرخی گونجاو لەگەڵ دکتۆری کارامە و بە ئەزموون و ستافێکی خاوەن تەجروبەو ئەزمووندار.

مێژوویەکەی و دروستکردنەکەی دەستکاری

تاوەری پزیشکی سماڕت لە ناوەندی شاری سلێمانی دروستکراوە لەسەر رووبەری هەزار و چوارسەد مەتری چوارگۆشە. هەروەها تاوەرەکە پێکهاتووی لە حەڤدە نهۆم کە هەر هەموویان بە ئامێر و ئامڕازی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو پرکراونەتەوە.

تاوەری تەندروستی سمارت پێکهاتووە لە چەند بەشێک وەک ئەمانەی خوارەوە: دەستکاری

١.بەشی یەکەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەستکاری

ئەم بەشە پێکهاتووە لە خزمەتگوزارییە بنچنییەکان وەک خزمەتگوزاری تاقیگەکان( diagnosing services)، نەشتەرگەری و چارەسەر(operation and therapy) و هۆشیاری تەندروستی.

١. نەخۆشخانە: دەستکاری

نەخۆشخانەی سمارت بە یەکێک لە بەشە گرنگەکانی تاوەرەکە هەژمار دەکرێت لەبەر ئەوەی لەسەر بنەمای نەخۆشخانە ستانداردەکانی جیهان بوونیاتنراوە. هەروەها هەمووی بە کەرەستە و ئامێرری سەردەمییانە پڕ کراونەتەوە و هەموو پێداویستییەکی سەردەمیانە لێیە هەر وەک سەنتەرە تەندروستییە سەردەمییکان. هەموو ئامێرە پزیشکییەکان بەکاردەهێنرێت لەلایەن کەسانی مەشق پێکراو و ستافی کارامە و دکتۆرە بە ئەزموونەکان. نەخۆشخانەکە پێکهاتووە لە دە ژووری نەشتەرگەری، حەفتا ژووەری چاودێری، بیست ژووری چاودێری چڕ (intensive care unit) و چاودێری چڕ بۆ مندالانی نیا یان تازە لە دایک بوو( neonatal intensive care unit) بۆ ئەو منداڵە ساوانەی کە پێوویستیان بە چاودێری چر هەیە. تایبەتمەندییەکی تری سمارت ئەوەیە کە نەخۆشە بەڕێزەکان دەتوانن پەیوەندی بەردەوامیان هەبێت لەگەڵ دکتۆرەکان و کارمەندانی پزیشکی لە ڕێگەی ئیلیکترۆنییەوە(video conference) بۆ مەبەستی زیاتر چاودێری کردنی نەخۆش.

٢. ناوەندە پسپۆرییە و تایبەتیەکان: دەستکاری

تاوەری سمارت پێکهاتووە لە ١٢ ناوەندی چڕی پسپۆریی و تایبەتی بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی تەندروستییەکان بۆ دەستەبەرکردنی پێدانی خزمەتگوزاری تایبەت و هەمەچەشنەکان.

ناوەندەکان بریتین لە: دەستکاری
  • Dental center
  • Heart center
  • Examination center
  • Obstetrics and gynecology
  • Pediatric center
  • X-ray and sonography
  • plastic surgery and hernia center
  • Digestive and liver center
  • Head, Neck and Breast center
  • Tissues and Diseases center
  • ICU service center
  • Family Health Service center
  • 24-hours Medical Service center
  • Physical therapy and rehabilitation
  • کلینیکی ددان و جوانکاری ددان.
  • ناوەند و سەنتەری دڵ.
  • ناوەندی ئازمایشت و پشکنین
  • ناوەندی زانگەری و مامانی، نەخۆشییەکانی ئافرەتان.
  • ناوەندی تەندروستی منداڵان.
  • سەنتەر و ناوەندی تیشک و سۆنەر.
  • سەنتەر و ناوەندی فتق و نەشتەرگەری ڕاستکەرەوەی.
  • ناوەندی هەرس و جگەر.
  • ناوەندی سەر، مل و سنگ.
  • ناوەندی شانەزانی و دیارکردنی نەخۆشییەکان.
  • ناوەندی خزمەتگوزاری چاودێری چڕ.
  • ناوەندی خزمەتگوزاری تەندروستی خێزانی.
  • ناوەندی خزمەتگوزاری ٢٤ کاژێری.
  • ناوەندی شایستە کاری و چارەسەری فیزیکی و جەستەی.
٣. فرە بینگەی سمارت smart polyclinic: دەستکاری

ئەم بەشەی سمارت پێکهاتووە لە چەندین کلینیکی تایبەت بۆ دەستنیشانکردن و تیمار کردنی نەخۆش لە ڕێگەی پسپۆڕییە هەمەچەشنەکان.

  • orthopedic clinic
  • ENT clinic
  • Vascular surgery clinic
  • Neurosurgery clinic
  • Ophthalmology clinic
  • Plastic surgery clinic
  • Dermatology clinic
  • Andrology clinic
  • کیلینیکی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگەکان.
  • کیلینیکی لوت و گوێ و قورگ.
  • کیلینیکی نەشتەرگەری بۆڕییەکانی خوێن.
  • کیلینیکی نەشتەرگەری دەمار.
  • کیلینیکی چاو و نەخۆشییەکانی.
  • کیلینکیی شێوەگەری و ڕاستکەرەوەیی.
  • کیلینیکی پێست و نەخۆشییەکانی.
  • کیلینیکی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی نێریینە.
٤. تاقیگەی سمارت: دەستکاری

تاقیگەی سمارت یەکێکە لەو تاقیگە پێشکەوتووانەی کە لە توانایدا هەیە زۆر نەخۆشی و کەیسی جۆراوخۆر دیاری بکات لەڕێگای ئامێرە پێشکەوتووکان لە ژێر چاودێری کۆمەڵێک پزیشک و ستاف و تاقمی کارامە.

جۆرکانی پشکنین: دەستکاری

  1. پشکنینیە تاقیگەییەکان: هەموو پشکنینەکانی بایۆلۆجی و کیمیایی و خوێن و چاندن بۆ ناسینەوە حاڵەتەکانه.
  2. پشکنیینەکانی تیشک: سۆناری تایبەتمەند، وێنەی تیشکی ئاسایی، سیتی سکان، ئێم ئاڕ ئای، فلۆرۆسکۆپی، دیکساسکان، مەمۆگرام.
  3. پسپۆری شانەزانی و نەخۆشییەکانی: پسپۆری تایبەتمەندی ورد بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی شانەکان.

٥. دەرمانخانەی سمارت: دەستکاری

یەکێکە لە گەورەترین دەرمانخانەکانی ناوچەکە و زۆربەی دەرمان و پێویستییە جۆربەجۆرەکانی نەخۆش و هاوڵاتیانیی تێدا جێبەجێ دەکرێت. خاسیەتی ناسەرەوەی دەرمانخانەکە بریتیە لە دابینکردنی هەموو جۆرە دەرمانێکی کوالێتی بەرز و ڕێگەپێدراو، بە گونجاوترین نرخ لەسەر ئاستی شاری سللێمانی و دەوروبەری. سەرڕای پێدانی دڵنیایی تەواو لە سەلامەتی و کوالێتی دەرمانەکان، دابینکردنی دەرمان و بەرهەمە بەناوبانگ و براندە جیهانییەکانی بواری جوانکاری. دەرمانخانەکە لەلایەن ستافێکی لێهاتوو و شارزاوە بەڕێوە دەچێت.

دروشمیان دەستکاری

سماڕت خالی وەچەرخانە بۆ کردنەوەی دەروازەییەکی نوێ لە کەرتی پزیشکییدا.

بەهاکانیان دەستکاری

تاوەری پزیشکی سماڕت لەسەر چەند بەهایەکی زییندوو و پێویست کاردەکات، وەک: خزمەتگوزاری ناوازە، ئاکاری بەرز، شەفافیەت، بەرپرسیارێتی و کارکردنی پێکەوەیی.

١.خزمەتگوزاری: دەستکاری

لە هەوڵ و کۆششی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی باشتریین شت پێشکەش بە نەخۆشە بەڕێزەکان بکات.

٢.ئاکاری ناوازە: دەستکاری

هەمیشە پاڵپشتی و رەچاوی بارودۆخی نەخۆش دەکەن لە ڕووی دەروونی و فیزیکییەوە لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێز و خۆشەویستییەوە.

٣.شەفافییەت: دەستکاری

خاوەن پەرپرسیارییەتیەکی بەرزن لە ڕووی کارامەی لە کاردا و خۆ گوونجانجدن بۆ پێشکەوتنە بەردەوامەکان.

٤.بەرپرسیارێتی: دەستکاری

دڵسۆز لە ڕاپەڕاندنی کار و ئەرکدا.

٥.کارکردنی پێکەوەیی: دەستکاری

کارکردنی پێکەوەیی بە واتای ئەوە دێت کە دەست لە ناو دەست پێکەوە بۆ بەدەستهێنانی باشتریین دەستکەوت. بۆ ئەوەی ئەمەش رووبدات پێوییستە رۆحێکی بەرزی کارکردنمان هەبێت و خاوەن سنگێکی فراون بیین بۆ قبوڵکردنی بیر و ئایدۆلۆژیا جیاواز.

لە دیارترین پزیشکەکانی سمارت دەستکاری

 
لە دیارترین پزیشکانی سمارت

١. دکتۆر عەبدولواحید محمد ساڵح: دەستکاری

پرۆفیسۆری یاریدەدەر، مامۆستای کۆلێژی پزیشکی-زانکۆی سلێمانی، پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی مەمک و ‌‌غوددە و گرێیەکانی سەرو مل.

دۆزینەوە بایەخدارەکەی: دەستکاری

دکتۆر عەبدولواحید چارەسەری دۆزیوەتەوە بۆ نەخۆشیی ناسۆر، بەجۆرێک کەپێویست بەنەشتەرگەری نەکات و ئەمەی لەماوەی ڕابردوودا وێڕای (تیۆری) بە شێوەی (پراکتیکی)ش تاقیی کردووەتەوەو .

٢. دکتۆر دیاری ئەحمەد قەساب: دەستکاری

  • ڕاوێژکاری نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس و ناوسکبینی.
  • پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە کۆلێژی پزیشکی-زانکۆی سلێمانی.
  • بۆردی عێراقی لە نەشتەرگەری گشتیدا(FIBMS).
  • بۆردی عەرەبی لە نەشتەرگەری گشتیدا(CABS).
  • ئەندامی کۆلێژی مەلەکی لە نەشتەرگەری-ئینگەلتەرا.
  • هاوەڵی کۆلێژی نێودەوڵەتی لە نەشتەرگەری-شیکاگۆ.
  • هاوەڵی کۆلێژی ئەمریکی نەشتەرگەری-شیکاگۆ.

جیاوازییەکانی سمارت دەستکاری

تاوەری تەندروستی سمارت دامەزراوەیەکی تایبەتمەندە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ئاستە جۆربەجۆرەکان، لەم لایەنانەی خوارەوە: دەستکاری

  • بەرزترین کوالێتی و داشکانێکی زۆر لە دەرمانخانە و تاقیگەدا.
  • پزیشکانی سمارت بریتین لە پسپۆڕ و تایبەتمەند و هەڵگری بڕوانامەی پیشەیی و ئەکادیمی.
  • بایەخدان بە بواری پسپۆڕی ورد لە پسپۆرییە جۆربەجۆرەکاندا.
  • هەموو پشکنینی تیشکی و تاقیگەیی و شانەزانی لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند و ئامێری پێشکەوتووەوە ئەنجام دەدرێن.
  • ئەنجامدانی پڕۆگرامی ناسینەوەی پێشوەخت بەبێ بەرامبەر بۆ هەندێک لە نەخۆشییە درێژخایەنە کوشندەکان، بۆ ئەو کەسانی سەردانی سمارت دەکەن، بە شێویەکی ئارەزوومەندانە.
  • دامەزراندت بەشی توێژینەوەی سمارت بۆ پەرەپێدانی بواری زانستی و ئەکادیمی لە نێوخۆ و دەرەوەی تاوەرەکە.

لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستکاری

چەند بەشێکی تری گرنگی تاوەرەکە دەکرێتەوە، کە بریتیین لە: دەستکاری

ا) خزمەتگوزاریی ٢٤ کاتژمێری: دەستکاری

ئامانجی سەرەکی ئەم بەشە، پێدانی خزماتگوزاریی کتوپڕ و پێویستە بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی وەک هەڵسەنگاندن و پشکنین لەلایەن پزیشکی تایبەتمەند و پشکنینی تاقیگەیی و تیشکی، دابینکردنی چارەسەری گونجاو وەک دەرمان و نەشتەرگەری.

ب) نەخۆشخانەی سمارت: دەستکاری

نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەندی فرەپسپۆری بۆ پشکنین و داخڵکردن و چارەسەرکردنی حاڵەت و بارە لەناکاوەکانی تەندروستییە جۆربەجۆرەکان، ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جیاواز، لە نەشتەرگەری بچووک تا نەشتەرگەری زۆر قورس، لەلایەن پسپۆڕانی نێوخۆی و دەرەکییەوە.

ج) هۆڵی کۆنفڕانسی سمارت: دەستکاری

بریتییە لە هۆڵێکی گەورە و سەردەمیانە لە نهۆمی کۆتایی تاوەرەکە، بۆ ئەنجامدانی چالاکی جۆربەجۆری تەندروستی لە سەر ئاستی نێوخۆی و نێودەوڵەتی، بۆ پەرەپێدانی بواری تەندروستی و پزیشکی لەسەر ئاستی نێوخۆی و نێودەوڵەتی، بۆ بەرەو پێشبردنی بواری تەندروستی و پزیشکی لەسەر ئاستی هەرێم و ‌‌‌‌عێراق و ناوچەکە.

د) چێشتخانەی سمارت: دەستکاری

یەکێکە لە چێشتخانە نایابەکانی شار، کە لە نهۆمی ١٦ی تاوەرەکدایە و لەلایەن یەکێک لە بەناوبانگتریین چێشتخانەکانی شاری سلێمانییەوە بەڕێوە دەبرێت، بۆ پێشکەشکردنی خواردنی کوالێتی بەرز بە نرخێکی گونجاو بۆ هاوڵاتییانی ئازیز.

و) کردنەوەی لقی نیا: دەستکاری

بەم نزیکانە تاوەری تەندروستی سمارت لقێکی تازە دروست دەکات لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

سەرچاوەکان دەستکاری

1.https://www.smarthealthiq.com ٢.https://www.facebook.com/SmartHealthTowerForHealthServices ٣.https://www.instagram.com/smarthealthtower/ ٤. چاو پێکەوتن لەگەڵ ستافی ئایتی.