کۆتایی یان یاری کۆتایی (به ئینگلیزی: Endgame[١]شانۆگەرییەکی یەک ئەکتەیە و چوار کارەکتەری تێداییە کە لە لایان "ساموێل بێکێت"ەوە نووسراوە. لە سەرەتادا بە زمانی فەرەنسی نووسراوە (لە ژێر ناونیشانی Fin de partie)، کە دواتر بێکێت خۆی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیزی. ئەم شانۆگەرییە دواتر لە لایەن "پێشەوا ڕەهبەری"یەوەکراوە بە کوردی. ئەم شانۆگەرییە بۆ یەکەمجار بە زمانی فەرەنسی لە شانۆی ڕۆیاڵ کۆرت لە لەندەن لە ٣ی نیسانی ١٩٥٧ نمایشکرا. لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، بە زمانی ئینگلیزی، لە بەرهەمهێنانی فیلیپ ستاوب و دەرهێنانی بێکێت، لەگەڵ پاتریک ماگی و جاک مەکگۆران، لە ستۆدیۆی شانزەلیز لە پاریس نمایشکرا. ئەم شانۆنامەیە بە پێ وتەی زۆربەی ڕخنە گرەگەورەکان زۆر ئەدەبی ترە لە "لە چاوەڕوانی گۆدۆدا".


سەرچاوەکان

  1. ^ "Samuel Beckett, Endgame". fajardo-acosta.com. Retrieved 2022-09-02.