بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا

لە ویکیپیدیادا، بەکارھێنەرانی متمانەپێکراو دەتوانن وەک بەڕێوەبەر دابنرێن (بە بەڕێوەبەر، سیسۆپ یان دەرگاوان ناودەبرێن)،[١] :327دوای داواکارییەکی سەرکەوتوو بۆ بەڕێوەبەری. لە ئێستادا ٨٦٤ بەڕێوەبەر لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا ھەن. بەڕێوەبەران ئیمتیازاتی تەکنیکی زیادەیان ھەیە بە بەراورد لەگەڵ دەستکاریکەرانی تر، وەک توانای پاراستن و سڕینەوەی لاپەڕەکان و توانای ڕێگریکردن لە بەکارھێنەران لە دەستکاریکردنی لاپەڕەکان.

لۆگۆیەک کە بە شێوەیەکی گشتی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەران دەکات لە ویکیپیدیا

لە ویکیپیدیادا، بوون بە بەڕێوەبەر زۆرجار بە «پێدانی یان وەرگرتنی مۆپ» دەبێت،[٢] زاراوەیەک کە لە شوێنەکانی دیکەشدا بەکارھاتووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە کە بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا کە ئەوکات نزیکەی ھەزار کەسیان ھەبووە، «لە ڕووی جوگرافیاوە ھەمەچەشنن».[٣] لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٢دا بە شێوەیەکی بەرفراوان باس لەوە کرا کە ویکیپیدیا «بەڕێوەبەرانی تەواو دەبوو»، چونکە لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦دا زۆرجار مانگانە ٤٠ بۆ ٥٠ کەس وەک بەڕێوەبەر دامەزران، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢دا بە گشتی تەنھا نۆ کەس دامەزران.[٤][٥] بەڵام جیمی وێڵز، ھاوبەشی دامەزرێنەری ویکیپیدیا، ڕەتیکردەوە ئەمە قەیرانێک بێت یان ویکیپیدیا بەڕێوەبەرانی تەواو بووە و وتی «ژمارەی بەڕێوەبەران نزیکەی دوو ساڵە جێگیرە، بەڕاستی ھیچ شتێک ڕوونادات».[٦] وێڵز پێشتر (لە پەیامێکدا کە لە ١١ی شوباتی ٢٠٠٣دا بۆ لیستی پۆستەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی نێردراوە) ڕای گەیاندبوو کە بوون بە بەڕێوەبەر "شتێکی گەورە نییە"، و "ئەوە تەنھا بابەتێکی تەکنیکییە کە ئەو دەسەڵاتانەی دراوە بە سیسۆپەکان ". بە ھەموو کەسێک نادرێن”.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ayers, Phoebe; Matthews, Charles; Yates, Ben (2008). How Wikipedia Works. No Starch Press. ISBN 978-1-59327-176-3.
  2. ^ "Wikipedia:Administrators". Wikipedia. Wikimedia Foundation. Retrieved 29 July 2015."Wikipedia:Administrators". Wikipedia. Wikimedia Foundation. Retrieved 29 July 2015.
  3. ^ Hafner, Katie (17 June 2006). "Growing Wikipedia Refines Its 'Anyone Can Edit' Policy". The New York Times. Retrieved 23 January 2014.
  4. ^ Meyer, Robinson (16 July 2012). "3 Charts That Show How Wikipedia Is Running Out of Admins". The Atlantic. Retrieved 23 January 2014.
  5. ^ Further coverage:
  6. ^ Lee, Dave (18 July 2012). "Jimmy Wales denies Wikipedia admin recruitment crisis". BBC News. Retrieved 24 January 2014.
  7. ^ Wales, Jimmy (11 February 2003). "Sysop Status". EN-I Wikimedia Mailing List. Retrieved 24 January 2014.