بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی

بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی (بە ئینگلیزی: IT service management) بریتییە لە کۆمەڵە کردەیەک کە دامەزراوەیەک تێیدا دیزاین، بەڕێوەبردن، گەیاندن و کۆنتڕۆلی خزمەتگوزارییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی بەرهەم بە کڕیاران.[١]

پەیوەندی نێوان فرەیموێرکەکانی بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی لەگەڵ هەندێ لە ستانداردەکانی بەڕێوەبردن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی (CIO WaterCoolers) لە بواری بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی ئەوا کۆمپانیاکان ئەو بوارە بەکاردەهێنن بۆ بەڕێژەی ٣٥٪ بۆ پاڵپشتیکردن لە ئەزموونی کڕیار هەروەها ڕێژەی ٤٨٪ بۆ باشترکردنی چۆنییەتی (کوالیتی) خزمەتگووزاری.[٢]

چوارچێوە دەستکاری

وەک دیسپلین، ئەوا بواری بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی خواستی هاوبەشی هەیە لەگەڵ بابەتەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە ئایتی و بەڕێوەبردنی گشتی وەک بەڕێوەبردنی ئاسایشی زانیاری و ئەندازیاریی نەرمامێر. لە دەرەنجامی ئەوەدا، ئەم بوارە بووەتە سەرچاوەیەک بۆ داڕشتنی چەند بچنینەیەک وەک (ISO 9000)، (ISO/IEC 27000) هەروەها (CMMI).[٣]

فرەیموێرکەکان دەستکاری

ئایتل دەستکاری

زۆربەی کات بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی بە ئایتل هاوتا دەکرێت، خۆی لە ڕاستیدا ئایتل تەنیا یەکێکە لەو فرەیموێرکانەی کە بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی بەکاردێت لە ناو کۆمەڵێک فرەیموێرکی دیکەدا.[٤] ئایتل لەلایەن حکوومەتی شانشینی یەکگرتوو بەکاردێت و ڕێکخراوە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤، خاوەندارییەتی ئایتل گواسترایەوە بۆ (AXELOS)، کە خاوەندارییەتییەکی هاوبەشە لە نێوان حکوومەتی بەریتانیا و گرووپی کاپیتا.

لە ١٨ی شووباتی ٢٠١٩، چوارەمین کتێبی ئایتل بڵاوکرایەوە.[٢] کتێبەکە پێنج بەشییە، هەر یەکێکیان باس لە قۆناغێکی بەڕێوەبردنی خزمەتگووزاریی ئایتی دەکات.

فرەیموێرکەکانی دیکە دەستکاری

  • ئی تۆم (eTOM)
  • کۆبیت (COBIT)
  • فیت ئێس ئێم (FitSM)[٥]
  • ISO/IEC 20000
  • MOF لەلایەن مایکرۆسۆفت سەرپەرشتی دەکرێت.[٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "FitSM Part 0: Overview and vocabulary". Itemo. 2016-08-24. Archived from the original on 18 April 2019. Retrieved 2018-11-27. ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "The IT Service Management Survey 2017". Retrieved 2017-11-28.
  3. ^ "FitSM Foundation slides handout". Itemo.org. 2015-05-01. Archived from the original on 18 April 2019. Retrieved 2015-07-30. ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "(crowdsourced list of) Alternatives to ITIL". list.ly, Jan van Bon. 2016-02-03. Retrieved 2016-02-03.
  5. ^ "FitSM". Itemo. Archived from the original on 9 August 2018. Retrieved 2018-11-27.
  6. ^ "Microsoft Operations Framework". Microsoft.com. Retrieved 2012-10-07.