بیۆند میت (بە کوردی: لە پشت گۆشتەوە) کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنەری گۆشتی ڕووەکییە، کە جێگرەوەی گۆشت بەرھەم دێنێت. کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠٩وە لەلایەن ئیتن براونەوە دامەزراوە. بەرھەمەکانی بیۆند میت لە ساڵی ٢٠١٣ لە سوپەرمارکێتەکانی "ھۆڵ فوودز"ەوە دەست بە فرۆشتنیان کرا.[١][٢][٣] لە ئایاری ٢٠١٦، یەکەم بێرگەری ڕووەکی خستە بازاڕەوە کە لە پاڵ گۆشتدا بفرۆشرێت. بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە لە مارکێت و رێستۆرانتە جیھانییەکان بڵاوبوونەتەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، ئەورووپا (ئیتالیا و شانشینی یەکگرتوو) لەگەڵ ئیسرایل. کۆمپانیاکە بەرھەمیان بۆ جێگرتنەوەی گۆشتی مریشک و مانگا و بەراز ھەیە. بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە ھەموویان ڤیگنن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Tom Foster (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «Can Artificial Meat Save the World». Popular Science. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ Flanagan, Graham (٧ی تەممووزی ٢٠١٤). «This Fake Meat Is So Good It Fooled Whole Foods Customers For 3 Days». Business Insider. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ Strickland، Julie (٧ی ئایاری ٢٠١٣). «Fake Meat for the Masses?». Inc. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.