بیردۆزی سێ جۆرەکەی کەرتی کار

بیرۆدزی سێ جۆرەکەی کەرتی کار لە ئابوورزانیدا، ئابووری دابەش دەکاتە سەر سێ جۆری جیاواز و ئاستی جیاواز: دەرھێنان و پاڵاوتنی ماددەی خاو (کەرتی یەکەم)، بەرھەمھێنانی لەڕێگەی ئەو ماددە خاوانەوە (کەرتی دووەم)، ڕاژە (کەرتی سێیەم). ئەم بیردۆزە/مۆدێلە لەلایەن ھەریەک لە ئالان فیشەر، کۆڵین کلارک و ژان فۆراستییەوە داھێنراوە.[١][٢][٣]

ڕاژە[بەستەری مردوو] (کەرتی سێیەم)، ساڵی ٢٠٠٥.
بەرھەمھێنان[بەستەری مردوو] (کەرتی دووەم)، ساڵی ٢٠٠٥.

بەپێی ئەم بیردۆزە بێت، دەستپێکی چالایە ئابوورییەکان لە کەرتی یەکەمەوە دەستپێدەکەن و دواتر بە کەرتی دووەم و سێیەمدا تێپەڕ دەبن.

ناوەڕۆک دەستکاری

 
ھەرسێ[بەستەری مردوو] کەرتەکە بەپێی فۆراستێ.
 
مۆدێلەکەی[بەستەری مردوو] کلارک بۆ سێ کەرتەکەی ئابووری.
 
وێنەی[بەستەری مردوو] ناوبراو ڕێژەی کەرتەکانی وڵاتێک نیشان دەدات. وێنەی ناوبراو ئاماژەیەکیشە بۆ ئەوەی کە وڵاتانی پێشکەوتوو کەمتر و کەمتر کەرتی یەکەم و دووەمیان لێ بەدی دەکرێت بەوپێیەی پشت بە کەرتی سێیەم دەبەستن، لەوکاتەی وڵاتە دواکەوتووەکان بە زۆری پشتیان بە کەرتی یەکەم و دووەم بەستووە.

فۆراستی لە پەرتووکی «ھیوای مەزنی سەدەی بیستەم» دەربارەی ئەم سێ کەرتە دەڵێت کە ئەمانە ھۆی باشی جۆرێتی ژیان، دڵنیایی کۆمەڵایەتی، پڕۆژەی خێرخوازی و نەھێشتنی بێکارین، ھەر بە گوتەی خۆیشی دابەشبوونی کار بەسەر ئەم سێ کەرتە بە چەندین قۆناغی جیاواز تێپەڕ دەبێت:

قۆناغی یەکەم: شارستانێتی باو دەستکاری

کامە کەرت زۆرترین کاری لەخۆگرتووە:

  • کەرتی یەکەم: ٦٤٫٥٪
  • کەرتی دووەم: ٢٠٪
  • کەرتی سێیەم: ١٥٫٥٪

ئەم قۆناغە لەو وڵاتانە بەدی دەکرێت کە ھێشتا لەڕووی زانستەوە پێشکەوتوو نین و پشت بە ئامێری پیشکەوتوو نابەستن. لە سەردەمی ئێستاماندا، زۆربەی زۆری وڵاتە پەرەئەستێنەکان دەگرێتەوە.

قۆناغی دووەم: ھەنگاونان بەرەو پێشکەوتن دەستکاری

کامە کەرت زۆرترین کاری لەخۆگرتووە:

  • کەرتی یەکەم: ٤٠٪
  • کەرتی دووەم: ٤٠٪
  • کەرتی سێیەم: ٢٠٪

ئەم قۆناغە لەم وڵاتانەدا بەدی دەکرێت کە ڕوویان لە پێشکەوتن کردووە و پشت بە ئامێری پێشکەوتوو دەبەستن کەوا ژمارەی کرێکار و کارمەندانیشیان کەمتر دەکاتەوە. ھەربۆیەش داواکاری لەسەر کەرتی دووەم بەرزتر دەبێتەوە بۆ بەکارھێنانی ئامێری پێشکەوتووە. ھەروەھا زۆری ئەم قۆناغی بە ھاوواتای بە پیشەسازی بوون دادەنرێت.

قۆناغی سێیەم: شارستانێتە پێشکەوتووەکان دەستکاری

کامە کەرت زۆرترین کاری لەخۆگرتووە:

  • کەرتی یەکەم: ١٠٪
  • کەرتی دووەم: ٢٠٪
  • کەرتی سێیەم: ٧٠٪

بەھۆی پێشکەوتنی وڵاتەوە، کەرتی یەکەم و دووەم بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و داھێنانی ئامێری ڕۆبۆتی بە خۆکاربوونی کارەکان کەمتر دەبنەوە. لە ڕۆژانی ئەمڕۆماندا، بەھۆی فراونبوونی ئەم کەرتە لە تەواوی جیھان، زۆرجار کەرتەکە دەکرێتە چەند بەشێکی جیاواز.

کەرتی زیاتر بۆ بیردۆزەکە دەستکاری

کەرتی چوارەم دەستکاری

کەرتی چوارەم ئاماژەیەکە بە سێکتەری گەشەپێدان و توێژینەوە و ئەو کۆمپانیانە دەگرێتەوە کە کاری سەرەکیان بڵاوکردنەوەی زانیاری پەروەردەیی و توێژینەوەی زانستییە.

کەرتی پێنجەم دەستکاری

کەرتی پێنجەم تیشک دەخاتە سەر ئەو خزمەتگوزاریانەی لەلایەن مرۆڤەوە دابین دەکرێت وەکو حکوومەت و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Fisher, Allan G. B. (1935). The Clash of Progress and Security. London: Macmillan. Retrieved 2019-07-13.
  2. ^ Fisher, Allan G. B. (1939). "Production, primary, secondary and tertiary". Economic Record. 15 (1): 24–38. doi:10.1111/j.1475-4932.1939.tb01015.x. ISSN 1475-4932.
  3. ^ Fisher, Allan G. B. (1946). Economic Progress And Social Security. London: Macmillan. Retrieved 2019-07-14.