بەرھەمھێنی پێواژۆی ئاوێتەکردنی تێخستەگەلی جۆراوجۆری ماددی و ناماددییە (ناماددی وەکوو پلان و نەخشە) بە مەبەستی دروستکردنی شتێ (دەرخستەی پرۆسەکە، بەرھەم) بۆ مەسرەفکردن.[١] ئەکرێ بوترێ بەرھەمھێنی بریتییە لە وەدیھێنان و پێگەیاندنی بەرھەم، واتە شمەک یا ڕاژەیێ کە بایەخی خۆی ھەیە و لەچاو بەکاربەرەکەیەوە بەکەڵکە. گشت ئەو کارە ئابوورییانەی وا ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ ئامانجیان بەجێھێنانی پێداویستییەکانی مرۆڤە بە بەرھەمھێنی ئەژمێردرێن. ھەرچی پێداویستییەکان باشتر بەجێ بھێنرێن باری ئابوور خۆشترە. واتە خۆشبژیوی و بەرھەمھێنی پێوەندییەکی پتەویان ھەیە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ www.businessdictionary.com ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Production and Productivity as Sources of Well-being ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.