تیۆریی زانستی

(لە بیردۆزی زانستیەوە ڕەوانە کراوە)

لە زانستەکان، بیردۆزی زانستی یان تیۆریی زانستی پێکھاتووە لە کۆمەڵێک چەمک و لە ژمارەیەک ڕێسا. چەمکەکان دیاردەگەلی شایەنی لێڕوانینیان لە خۆیان گرتووە (بڕوانە: لێڕوانین) کە بە شێوەی تایبەتمەندیگەلی شایەنی پێوانەکاری دەربـڕاون، و ڕێساکان (پێیان دەگوترێت یاسای زانستی) پەیوەندییەکانی نێوان لێڕوانینەکانی ئەم جۆرە چەمکانە نیشاندەدن.