بۆ دوایین جار (بە فارسی: برای اخرین بار‎) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئێرانییە، لە دەرھێنانی ئەکبەر مەنسور فەلاح کە لە ساڵی ٢٠٠٧ز بەرامبەر بە ١٣٨٦ی کۆچی ھەتاوی لە مانگی ڕەمەزاندا و لە کەناڵی تارانەوە بڵاوکراوەتەوە. ئەم درامایە دواتر لەڕێگای کەناڵی سەحەری کوردی دۆبلاژکراوە بۆ سەر زمانی کوردی.

بۆ دوایین جار
جۆردراما، تەنز، کۆمەڵایەتی، تاوان
دروستکراوە لەلایەنسدیقە سیحەت
نووسراوە لەلایەنمحەممەد ڕەزا ئاریان
دەرھێنراوە لەلایەنئەکبەر مەنسور فەلاح
وڵاتی بەرھەمھێنەرئێران
زمان(ەکان)فارسی
ژمارەی زنجیرەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٣٠
بەرھەمھێنان
شوێن(ەکان)تاران

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکی دراماکە باس لە کابرایەکی دەوڵەمەندی خاوەن کارگە دەکات بەناوی (قەندی) کە دەیان کرێکار لەبەردەستی کاردەکەن. چیرۆکی دراماکە بە جۆرێکە کە یەکێک لە کرێکارە یاخییەکانی کارگەکە بەناوی (حەبیب) کە لەڕێی پورزاکەیەوە (سەمەد) ھاتووەتە ناو کۆمپانییاکەوە، بەھۆی توڕەیی لە خاوەن کارگەکە کۆمەڵێک قسە دەکات کە ئەبێتە ھۆی دەرکردنی. دواتر لەکاتی پاڕانەوەیدا بۆ گەڕانەوەی بۆ کارگەکە خاوەنەکەی بریندار ئەبێ و کە ئەم پێی وایە مردووە ھەربۆیە لەگەڵ پورزاکەی ھەوڵی شاردنەوەی دەدەن.

مناڵەکانی قەندی لەگەڵ زاوا و بوکەکەیدا بەجۆرێک تەماحیان ھەیە کە ئاواتیان ئەوەیە باوکیان بەزوویی بمرێ و جارێکی تر نەیبیننەوە تا ببنە خاوەنی ھەموو سامانەکەی، بەڵام ئاشقبوونی حەبیب بۆ یەکێک لە کچەکانی خاوەن کارگە، تەواوی پلانەکان دەگۆڕێت.

سەرچاوەکان دەستکاری