بۆینگ ٧٤٧ فڕۆکەیەکی چوار بزوێنەرە و جەستەی پان و فراوانە و لەلایەن کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکییەوە دروستکراوە. فڕۆکەی بۆینگ 747 دووەم گەورەترین فڕۆکەی نەفەرهەڵگری جیھان لە دوای فڕۆکەی ئەیرباس A380 . [١]

دروستکردنی فڕۆکەی بۆینگ ٧٤٧ لە سەردەمی خۆیدا بە شۆڕشێکی گەورە لە پیشەسازی فڕۆکەی نەفەر هەڵگر دادەنرا و یارمەتی ھەموو چین و توێژەکانی خەڵکی دا بۆ ئەوەی بتوانن گەشتە ئاسمانییەکان بەکاربهێنن. [١] ئەم فڕۆکەیە بۆ ماوەی چل ساڵ گەورەترین فڕۆکەی نەفەر هەڵگر بوو لە جیھاندا. فڕۆکەی بۆینگ ٧٤٧ بە چوار بزوێنەر و پێکهاتەیەکی دوو نھۆمی دەتوانێت تا ٥٥٠ سەرنشین هەڵبگرێت، بەڵام لە یەک گەشتدا ئەم فڕۆکەیە زیاتر لە ١٠٠٠ سەرنشینی ھەڵگرتبوو. بە پێچەوانەی فڕۆکەی ئەیرباس A380، نھۆمی دووەمی فڕۆکەی بۆینگ 747 تەواو نییە و سنووردارە بە پێشەوەی فڕۆکەکە. لە نهۆمی دووەمی فڕۆکەی بۆینگ ٧٤٧، بەزۆری پلەی یەکەمی فڕۆکەکە ھەیە.

بیرۆکەی دروستکردنی فڕۆکەی ٧٤٧ لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە لە ناوەڕاستی شەستەکاندا پێشنیارکرا، دوای ئەوە سوپای ئەمریکا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ واژۆکرد بۆ کڕینی ژمارەیەکی زۆر لەو فڕۆکانە بۆ باشترکردنی بەلەمەکانی. دوای ئەوە کۆمپانیای بۆینگ دیزاینی مۆدێلی سەرنشینی خۆی ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامدا فڕۆکەی 747-100 لە ساڵی 1969دا فڕی. دوای ساڵێک لە ساڵی ١٩٧٠ ئەم مۆدێلە ٧٤٧ یەکەم خزمەتگوزاری خۆی بۆ هێڵی ئاسمانی جیهانی پان ئەمریکی دەستپێکرد.

دوای وەستاندنی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئەیرباس A380 ، کۆمپانیای بۆینگ ھەروەھا ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2022 فڕۆکەکانی 747 فڕۆکەکانی ڕادەگرێت.

دوایین فڕۆکە کە بۆینگ ٧٤٧-٨ ئێف بوو بۆ کۆمپانیای ئەتڵەس ئایر، لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە هێڵی بەرهەمهێنانەوە کەوتە خوارەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بگەیەنرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "کاهش مسافر در اثر شیوع کرونا 'ملکه آسمان ها' را بازنشسته کرد" (بە فارسی). بی‌بی‌سی فارسی. ۲۷ تیر ۱۳۹۹. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help) ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:0» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا