بۆتسوانا لە ئۆڵۆمپیاد

بۆتسوانا لە ساڵی ١٩٨٠ بۆ یەکەم جار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد. لەو ساڵەوە بە شێوەیەکی بەردەوام یاریزانانی ئەم وڵاتە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان کردووە. لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ لەندەن لە یاری گۆڕەپان و مەیدان پێشبڕکێی ڕاکردنی ٨٠٠ مەتری پیاوان یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەست ھێنا دوای بەدەست ھێنانی پلەی دووەم. لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بۆ جارێکی دیکە لە یاری گۆڕەپان و مەیدان ڕاکردنی ٤*١٠٠ مەتری پیاوان مەدالیای بڕۆنزی بەدەستھێنا. وەرزشوانانی بۆتسوانا تا ئێستا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان نەکردووە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Botswanian Results and Medals in the Olympic Games". www.olympiandatabase.com. Retrieved 2022-02-11.