لە فیزیکدا، بواری کارەبایی تایبەتمەندییەکە وا چۆنیەتیی دەور و پشتی بارگە وردیلە ئەلەکتریکییەکان نیشان دەدات یان ئەوەی لە کاتی ھەبوونی کادێکی بەپێ کات-گۆڕی مەگنەتیسی[١]، درووست دەبێت. بواری ئەلەکتریکی ھێزێک دەخاتە سەر ئەو کەرستانەی ئەلەکتریکی بارگەکراون. مایکڵ فارادەی بۆ یەکەم جار، چەمکی بواری ئەلەلکتریکی ناساند.

بواری ئەلەکتریکی کادێکی ھەڵگرییە[٢] و یەکەی جیھانی SIی ھەیە: (N C−١) واتە نییۆتن[٣] لەسەر کوولام[٤]؛ یان ھاوتای ئەوە (V m−١) ڤۆلت لە سەر مەتر. توانای کاد لەھەر شوێنێکدا، بە دیاریکردنی ئەو ھێزەی کادەکە دەیخاتە سەر بارگەیەکی تاقیکردنەوەی پۆزیتیڤ بە بارگەیی ١ کوولام، کە لەو شوێنەدا بێت. ئاڕاستەی کادەکە بە ئاڕاستەی ھەمان ھێز دەستنیشان دەکرێت.

کادێکی ئەلەکتریکی کە بە پێی کات دەگۆڕێت، کاریگەریی ھەیە لەسەر کادی مەگنەتیسیی ئەو شوێنە. ھەر بۆیە کادی ئەلەکتریکی و مەگنەتیسی دوو چەمکی جیاواز لەیەک نین. کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی کە بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ[٥] نیشان دەدرێت باسی ھەردوو کاد لە کاتێکدا دەکات.

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ time-varying magnetic field
  2. ^ vector field
  3. ^ newtons
  4. ^ coulomb
  5. ^ Maxwell's equations