بنکڕ، بنکڕکە، بڕکن، بڕەنک، بڕەنگ، بنەکڕە، بنکڕنە، بنکڕنەک، کڕنە، کڕکڕە، کڕکڕەمزێ، بنکڵاش، ڤەرەنیک، ڤەرەنوک، بنڤەرەنگ بە لایەک لە برنج یان نان یان سێڤک دەگۆترێت کە لە بنی مەنجەڵەی دەخەن و دەبرژێت. بە برژانی لای ژێرووی چێشت (وەکوو برنج، سێڤک و …) لە ڕەوتی کوڵاندا بنکڕ گرتن دەگۆترێت.[١]

بنکڕی برنج

جۆرەکانی بنکڕدەستکاری

  1. بنکڕی برنج
  2. بنکڕی نان
  3. بنکڕی سێڤک
  4. بنکڕی کراشکە (لەگەڵ ماست و زافەران)
  5. بنکڕی گەڵای ترێ (بۆ بڵاڵووک پڵاو شیاوە)
  6. بنکڕی کاھوو (بۆ باقلە پڵاو شیاوە)
  7. بنکڕی ماکارۆنی (گاجار لەگەڵ بنکڕی سێڤک تێکەڵ دەبێت)
  8. بنکڕی پیاز
  9. بنکڕی پۆڕیسە
  10. بنکڕی ھێلکە و تەماتە
  11. بنکڕی کدووی سەوز
  12. بنکڕی باقلە[٢]

پێشانگادەستکاری

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ فەرھەنگی زانکۆی کوردستان (فارسی-کوردی)، بە سەرپەرشتیی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی، سنە: زانکۆی کوردستان، ٢٠٠٦: پ ٧٣١.
  2. ^ ماڵپەڕی ستارێ: شێوەی بەرھەمھێنانی ١٠ جۆر بنکڕی برنجی بەتام و چێژەخۆش (بە فارسی)، نووسراو لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩؛ سەردان لە ١٣ی ئابی ٢٠٢١.