بلوور
بلوور یان کریستاڵ ماکەیەکی ڕەقە کە پێکھێنەکانی (وەکوو گەردیلەکان، گەردەکان، یان ئایۆنەکان) لە پێکھاتەیەکی میکرۆسکۆپیکی زۆر ڕێکوپێکدا ڕێک خراون و پێکھاتەیەکی بلووری پێک دەھێنن کە بە ھەموو لایەکدا بڵاو دەبێتەوە.[١][٢] بلوورە تاکە ماکرۆسکۆپیکەکان بەزۆری بە شێوەی ئەندازەییی خۆیان دەناسرێنەوە. ئەو زانستەی کە لە بلوور و پێکھێنانی بلوور دەکۆڵێتەوە، کریستاڵۆگرافیی ناوە. پێواژۆی پێکھێنانی بلوور لە ڕێی میکانیزمەکانی گەشەی بلوورەوە، بلووراندن یان ڕەقاندنی پێ دەوترێت.
کڵۆی بەفر، ئەڵماس، و خوێی خوان بلووری گەورەن. زۆربەی ڕەقەیە نائەندامییەکان بلوور نین، فرەبلوورن. سەرەڕای ناوەکەی، بلووری قوڕقوشمی و بەرھەمە پەیوەندیدارەکانی بلوور نین، بەڵکوو جۆرێک شووشەن.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "States of matter: introduction". www.chem1.com. Retrieved 2024-02-06.
- ^ Ashcroft; Mermin (1976). Solid State Physics.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بلوور تێدایە. |