برینی سەرجێ یا برینی ناوجێ (بە ئینگلیزی: bedsores) بریتیە لەداڕزان یان مردنی شانەی شوێنێکی لەش. زیاتر لەو شوێنەی لەش رودەدات کە ئێسک نزیکە لە پێست، وەکو ئانیشکو شان و ئێسکی سمت.

ھۆکارەکانی تووشبوون دەستکاری

پەستان خستنە لەسەر چەند بەشێکی لەش بۆ ماوەیەکی زۆر، وەک ئەو کەسانەی لەسەر کورسین.

نیشانەکانی دەستکاری

  1. سووربوونەوە.
  2. تێکچوونی ڕەنگی پێست.
  3. ڕەقبوونی شوێنەکە.
  4. پەیدابوونی بڵق.
  5. لەناوچوونی ھەندێک چینی پێست.
  6. پەیدابوونی چاڵایی.

خۆپاراستن دەستکاری

  1. گۆڕینی باری نەخۆش ۲ کاتژمێر جارێک.
  2. بەکارھێنانی دۆشەک و سەرین دەبێت ساف و لووس بێت، یان بەکارھێنانی دۆشەکی ھەوایی.
  3. پاراستنی پێست لەتەڕبوون.
  4. بەرزنەکردنەوەی لای سەرەوەی قەرەوێلە.

سەرچاوەکان دەستکاری