بروسلا (بە ئینگلیزی: Brucella) بەکتریایەکی گڕام نێگەتیڤە،[١][٢] شێوەکەی coccobacillia و non_ spore forming، واتە توانای دروستکردنی سپۆری نییە. ئەم بەکتریایە توانای جووڵانی نییە واتە non_ motile، و پێویستی بە ئۆکسجینە بۆ مانەوە لە ژیان و ھەندێک دووانە ئوکسیدی کاربۆن، سێ جۆری سەرەکی لەم بەکتریایەمان ھەیە کە دەبنە ھۆکاری نەخۆشی بۆ مرۆڤ.

  1. B.melitensis
  2. B.abortus
  3. B.suise
  4. B.canis ئەم جۆرە کەمتر لەوانی تر تووشی نەخۆشیمان دەکات، جۆرەکان جیاکراونەتەوە بەھۆی بەرھەمھێنانی urease و H2S بەکتریای بروسلا تووشی نەخۆشی Brucellosis (حەمەی ماڵتا) دەکات. ئەم بەکتریایە تووشی ئاژەڵەکانیش دەبێت، بە جۆرە جیاوازکانییەوە. ھەندێک لە جۆرەکانی ئەم بەکتریایە دەتووانرێت ببینرێت لە مانگا، و بزن و مەڕ، وشتر، ئەم بەکتریایە دەتووانرێت بگوازرێتەوە لە ئاژەڵەکانەوە بۆ مرۆڤ بەھۆی ئەو کارلێکەی کە مرۆڤ ھەیەتی لەگەڵ ئەم گیاندارانە، ھەروەھا ئەم بەکتریایە لە دایکەوە دەتووانرێت بگۆازرێتەوە بۆ کۆڕپەلەکەی لە ڕێگەی شیرپێدانی، و لە ڕێگای سێکسیش دەتووانرێت بگۆازرێتەوە.

نیشانەکان دەستکاری

نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەی کە بەکتریای بروسلا تووشمان دەکات بڕیتین لە:

  • تا واتە بەرزبوونی پلەی گەرمی
  • سەر ئێشە
  • پشت و سک ئێشان
  • بێ تاقەتی و لاوازبوون
  • ئارەقکردنی زۆر لە شەوان
  • ئارەزووی خواردن لە دەست دەدات و کێشی کەم دەبێت

دەست نیشانکردنی بەکتریاکە دەستکاری

دەست نیشان کردنی ئەم بەکتریایە:

  1. چاندنی بەکتریایەکە لە ڕێگەی خوێن یان بوون ماروو bone marrow and blood culture.
  2. Serological test brucella agglutination test ئەمەیان زۆر باوە.
  3. PCR
  4. Latex agglutination Test

چارەسەرکرن دەستکاری

بەگشتی دژە بەکتریا بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم بەکتریایە زۆرترین دژە بەکتریاکانیش ئەمانەن:

  1. Doxycycline
  2. Streptomycin
  3. Ciprofloxocin
  4. Rifampin
  5. Tetracyclin
  6. ceftriaxone

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ryan KJ, Ray CG, eds. (2004). Sherris Medical Microbiology (4th ed.). McGraw Hill. ISBN 978-0-8385-8529-0.
  2. ^ Lopez-Goni, I (2012). O'Callaghan, D (ed.). Brucella: Molecular Microbiology and Genomics. Caister Academic Press. ISBN 978-1-904455-93-6.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری