بایکۆت یان بەربەندکردن[١] بریتییە لە کردەوەیەکی ناتوندوتیژی و خۆبەخشانە خۆبەدوورگرتن لە بەرھەمێک، کەسێک، ڕێکخراوێک، یان وڵاتێک وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی. بەزۆری لەبەر ھۆکاری ڕەوشتی، کۆمەڵایەتی، ڕامیاری یان ژینگەییە. مەبەست لە بایکۆت بریتییە لە گەیاندنی ھەندێک زیانی ئابووری بەسەر ئامانجەکەدا، یان ئاماژەدان بە توڕەیی ڕەوشتی، بەزۆری ھەوڵدان بۆ ناچارکردنی ئامانجەکە بۆ گۆڕینی کردارێک کە ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە. وشەکە لە ناوی کاپتن چارڵز بایکۆتەوە ھاتووە، کە بریکاری خاوەن خانوویەک لە ئێرلەندا بووە.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بایکۆت تێدایە. |