باو (ئامار)
باو یان مۆد (بە ئینگلیزی: Mode) لە ئامار و بیرکاریدا، بریتییە لەو بەھایە یان ئەو بەھایانەی کە گەورەترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە. کاتێک گشت بەھاکان ھەمان دووبارەبوونەوەیان ھەبێت کۆمەڵەکە باوی نییە بۆ نموونە کۆمەڵە پێدراوی ٤ و ٤ و ٤ و ٣ و ٣ و ٣ و ١ و ١ و ١ و ٨ و ٨ و ٨ یان کۆمەڵەی ٤ و ٦ و ١، باویان نییە یان دەشێت یەک باو ھەبێت وەکوو کۆمەڵەی ٧ و ٦ و ٧ و ١، دەکرێت پتر لە یەک باو لە کۆمەڵە پێدراوێکدا ھەبێت وەکوو، ٧ و ٦ و ٧ و ٦ و ١ و ٢.
بەراوردکردنی باو، ناوەند و ناوەڕاستە
دەستکاریچەشن | شرۆڤە | نموونە | ئەنجام |
---|---|---|---|
ناوەندی ژمێرەیی | سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان: | ٧ / (١+٢+٢+٣+٤+٧+٩) | ٤ |
ناوەڕاستە (ئامار) | ئەو بەھایەی دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھاکان | ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ | ٣ |
باو | ئەو بەھایەی زۆرترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە | ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ | ٢ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
ئەم ئامار وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باو (ئامار) تێدایە. |