بانکی ئیسرائیل (بە عیبری: בנק ישראל، عەرەبی: بنک إسرائیل) بانکی ناوەندی ئیسرائیلە. بارەگای سەرەکی بانکەکە دەکەوێتە شاری کیریات حەمەمشالە لە ئورشەلیم و نووسینگەی لقێکی لە تەلئەبیب ھەیە. پارێزگاری ئێستا ئەمیر یارۆنە.[١]

بانکی ئیسرائیل
بە عیبری: בנק ישראל
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەgovernor of the Bank of Israel
ڕێبەرAmir Yaron
وڵاتئیسرائیل
شوێنی بارەگاکانئۆرشەلیم
جێگەی دەگرێتەوەBank Leumi Le- Israel B.m.
وێبگەhttps://www.boi.org.il/
Main regulatory textQ12407343

ئامانجی سەرەکی بانکی ئیسرائیل پاراستنی سەقامگیری نرخ و سەقامگیری سیستەمی دارایی لە ئیسرائیلە.[٢][٣] ھەروەھا سیاسەتی دراو لە ئیسرائیل بەڕێوەدەبات و جێبەجێی دەکات،[٤] کارەکانی دراوی بیانی ئەنجام دەدات، سەرپەرشتی و ڕێکخستنی سیستەمی بانکی دەکات،[٥] ئاگاداری یەدەگی دەرەکی[٦] و کارەکانی ژێرخانی بازاڕی دارایییە. بانکی ئیسرائیل بەپێی مادەی ٤١ و ٤٤ی پەیڕەوەکەی مافی تایبەتی ھەیە کە دراو و دراوی شیکلی ئیسرائیلی دەربکات.[٧]

باڵەخانەکان دەستکاری

بارەگای ئێستای قودس لەلایەن ئۆفیسی تەلارسازی ئاریە شارۆن و کوڕەکەی، ئێلدار شارۆن دیزاین کراوە. خەڵاتی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەیان لە ساڵی ١٩٦٦ بەدەستھێنا و تا ساڵی ١٩٧٤ لە دیزاینەکەدا کاریان کردووە.[٨] بیناکە لە ساڵی ١٩٨١ کرایەوە، دیزاینەکەی لە ھەرەمێکی ھەڵگەڕاوە دەچێت و ئیلھامەکەی لە ھۆڵی شارەوانی بۆستنەوە وەرگرتووە. بیناکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ چاکسازییەکی گەورەی بەسەردا ھات و نۆژەنکرایەوە.

پارێزگارەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ 'Karnit Flug named Bank of Israel governor', OCTOBER 20, 2013
  2. ^ "תמיכה בפעילותם הסדירה וביציבותם של השווקים הפיננסיים" (بە عیبری). Retrieved 27 November 2018. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "חוק בנק ישראל, התש"ע-2010" (PDF) (بە عیبری). Retrieved 27 November 2018. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "ניהול המדיניות המוניטרית" (بە عیبری). Retrieved 27 November 2018. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "פיקוח והסדרה של מערכת הבנקאות" (بە عیبری). Retrieved 27 November 2018. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "החזקת יתרות מטבע החוץ של המדינה וניהולן" (بە عیبری). Retrieved 27 November 2018. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "הנפקת מטבע, והסדרת מערכת המזומנים במשק" (بە عیبری). Retrieved 27 November 2018. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ 'Sharon Architects' homepage (in Hebrew). Accessed 10 Jan 2022.
  9. ^ Barkat, Amiram (2018-11-14). "Nadine Baudot-Trajtenberg becomes acting BoI Governor". Globes. Retrieved 2018-11-14.