بازاڕوانی
بازاڕوانی بریتییە لە کۆمەڵە کار و چالاکییەک کە وا دەکا سەرنجی کڕیار بە لای شتومەکدا ڕاکێشرێ و لە ئاکامدا لواویی کڕینی شتومەکەکە زۆرتر بێتەوە. دەڵێن بازاڕوانی ھونەری فرۆشتنە. پێناسە کولتوورییەکەی دەڵێ «بازاڕوانی دابینکردنی کاڵا یان خزمەتە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بەکاربەران». بازاڕوانی سەرکەوتوو پێویستی بە ھەبوونی بەرھەمی دروست ھەیە لە کاتی پێویست و شوێنی دروستدا و، دڵنیابوون لەوەی کڕیار ئاگاداری بوونی بەرھەمەکە بێت. لە بازاڕوانیدا کۆمپانیاکان بە توندی لەگەڵ کڕیاردا پەیوەندی دەگرن و بایەخ بۆ کڕیار دروست دەکەن.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Marketing»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بازاڕوانی تێدایە. |