شتومەک

(لە کاڵاەوە ڕەوانە کراوە)

شتومەک، یان شمەک[١] یان کاڵا بە ماتێریاڵێک دەوترێت کە مرۆڤ لەبەر بەکەڵکھاتنی دەیکڕێت. کەڵک و سوودەکەشی لەوەدا دەبینێت کە ئەو ماتێریاڵە دەتوانێت بە چەشنێک وەڵامدەری پێویستییەکان یان تێرکەری حەزەکانی بێت.[٢]ڕاژە یا خزمەتیش ھەر ئەم سوودە بە مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام جیاوازیی نێوان شتومەک و ڕاژە ئەوەیە کە یەکەمیان بەرھەست و فیزیکییە، و دووەمیان دەرھەست و ناماددییە.[٣] ھەندێک جار وشەی پیتەوا وەکوو ھاوواتای شتومەک و کاڵا بەکار دەبرێت، بەڵام زیاتر ئاماژە بە کەرەستەگەلی خاو و بەرھەمگەلی سەرەتایی دەکات.[٤]

وشەڕەتناسیدەستکاری

لە کوردیی باکووریدا بە شتومەک دەڵێن tiştûmişt (تشتومشت = تشت + و + مشت)،[٥] و ھەروەھا لە کوردیی باشوورییش چشتومشت Çiştumişt دەڵێن، لەوانەیە شتومەکی سۆرانیش لە وشەی شتومت (شت + و + مت) ەوە کەوتبێتەوە. "شت" کە بە بوونەوەری [زۆرتر] بێگیان دەوترێت، "مت"یش دووبارەبوونەوەی "شت "ە بە دەنگی "م" لە سەرەتاوە، کە لە زۆر وشەی کوردیدا دەبینرێت.[٦] ئەگەر وا بێت، شتومەک دەقاودەق واتە شت و شت.

وشەی کاڵاش لە "کالبود"ی پاڵەوی کەوتۆتەوە کە بە واتای تەن و شێوەیە.[٧]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ بەرامبەری پەسەندکراوی کۆڕی زانیاریی کورد بۆ وشەی بضاعة -ی عەرەبی، کۆواری کۆڕی زانیاریی کورد، بەرگی یەکەم، ساڵی ۱۹۷۳، لاپەڕەی ۴۲۳
  2. ^ www.businessdictionary.com پێناسەی دووەمی وشەی good ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ وشەنامەی ئابوورزانیی نێونەتەوەییی Deardorffs، وشەکانی "good" ١٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. و "service" ١ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  4. ^ وشەنامەی ئابوورزانیی نێونەتەوەییی Deardorffs، وشەی "commodity" ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  5. ^ "tiştûmişt لە ویکیفەرھەنگدا". Archived from the original on ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. Retrieved ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  6. ^ سەبارەت بە -m لە ویکیفەرھەنگدا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ An Etymological Dictionary of Persian, English and other Indo-European Languages ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.