بەرخۆر
- بۆ بەرخۆر بە مانای ئازووقەی پێش ھاتنی زستان خوراو، وتاری تفاق ببینە.
لە ئابووردا، بەرخۆر (بەر "بەرھەم، داھاتی زەوی" + خۆر "ڕەگی ئێستای چاوگی خواردن، ئەوەی کە ئەخوا") دوایین بەکاربەری بەرھەمە. دوایین بەو مانایە کە بەرخۆر بەرھەمی بۆ ئەوە ناوێ کە شتی تری لێ ساز کا و بیفرۆشێتەوە، بەڵکوو بۆ کاری تایبەتیی خۆی کەڵکی لێ وەرئەگرێ.
بەرخۆر ئەو کەسەیە وا کاڵا و ڕاژەی بەرھەمھێنراو ئەکڕێ و بە کاری ئەبا. ئەو کەسەیە کە پارە خەرج ئەکا. کەوابوو، بەرخۆران ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان ھەیە لە سیستەمی ئابووریی وڵاتاندا. ئەگەر داواکارییەکانی بەرخۆران نەبێ، بەرھەمھێنەرانیش واز لە بەرھەمھێنان دێنن، چونکە یەکێ لەو شتە سەرەکییانەی کە ھانیان ئەدا بۆ بەرھەمھێنان ئەوەیە کە بەرخۆران بەرھەمەکەیان لێ بکڕن. ھەروەھا بەرخۆر یەکێ لە ئەڵقەکانی زنجیرەی دابەشییە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەرخۆر تێدایە. |