باری نائاسایی

(لە باری نا ئاساییەوە ڕەوانە کراوە)

باری نائاسایی (بە ئینگلیزی: State of emergency) ڕاگەیاندنێکی میرییە کە لەوانەیە بەشێک لە ئەرکەکانی دەسەڵاتەکانی یاسایی، جێبەجێکاری و دادوەری ھەڵپەسێرێت و ھاوڵاتییان ناچار بکات کردەوە و ئاکاری خۆیان بگۆڕن. ھەروەھا باری نائاسایی دەتوانێت ماف و ئازادییەکانی ھاوڵاتییان سنووردار بکات، تەنانەت ئەگەر دەستوور ئەم ماف و ئازادییانەی گەرەنتیش کردبێت. باری نائاسایی زۆرتر بە دوای کارەساتی سروشتی، نائارامیی مەدەنی و شەڕ ڕادەگەیەنرێت. دەستووری زۆر وڵات پێشبینی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکات لە ھەلومەرجی نالەباردا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ھێمنی و ئاسایشی وڵات. نموونەی ھەرە بەناوبانگ، بڕگەی ٤٨ی دەستووری وایمار بوو کە ڕێگەی بە سەرۆک کۆمار دەدات بۆ ماوەیەکی کاتی ماف و ئازادییە بنچینەیییەکانی خەڵک ھەڵپەسێرێت. ئەم بڕگەیە ڕێخۆشکەر بوو بۆ سەرھەڵدانی نازیسم لە ئەڵمانیا و کارەساتەکانی ئەو سەردەمە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی