باری نائاسایی
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
باری نائاسایی (بە ئینگلیزی: State of emergency) ڕاگەیاندنێکی حکوومەتە کە لەوانەیە بەشێک لە ئەرکەکانی دەسەڵاتەکانی تەشریعی، جێبەجێکاری و دادوەری ھەڵپەسێرێت و ھاوڵاتییان ناچار بکات کردەوە و ئاکاری خۆیان بگۆڕن. ھەروەھا باری نائاسایی دەتوانێت ماف و ئازادییەکانی ھاوڵاتییان سنووردار بکات، تەنانەت ئەگەر دەستوور ئەم ماف و ئازادییانەی گەرەنتییش کردبێت. باری نائاسایی زۆرتر بە دوای کارەساتی سروشتی، نائارامیی مەدەنی و شەڕ ڕادەگەیەنرێت. دەستووری زۆر وڵات پێشبینی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دەکات لە ھەلومەرجی نالەباردا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ھێمنی و ئاسایشی وڵات. نموونەی ھەرە بەناوبانگ، ماددەی ٤٨ی دەستووری وایمار بوو کە ڕێگەی بە سەرۆک کۆمار دەدا بۆ ماوەیەکی کاتی ماف و ئازادییە بنچینەیییەکانی خەڵک ھەڵپەسێرێت. ئەم ماددەیە ڕێخۆشکەر بوو بۆ سەرھەڵدانی نازیسم لە ئەڵمانیا و کارەساتەکانی ئەو سەردەمە.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ویکیپیدیای ئینگلیزی
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |