ئەنھێدۆنیا
ئەنھێدۆنیا یاخوود لەدەست دانی چێژ (حەز) جۆرێکی خەمۆکیە کە تووشبوو تیایدا چێژ لەو شتانە لەدەست دەدات کە پێشتر چێژی لێوەردەگرت لەناویاندا (چالاکیەکانی ڕۆژانە)[١] کەسەکە تێبینی ئەوە دەکات کە چێژی لەم شتانە نەماوە کە پێشوو تر ھەیبوو بۆی یاخوود ناتوانێ چێژ دەرببڕێ بەرامبەر شتەکانی کە پێشووتر دەیکرد[٢][٣][٤]
نیشانەکان
دەستکاریدوو جۆرە سەرەکیەکەی ئەنھێدۆنیا بریتین لە ئەنھێدۆنیای کۆمەڵایەتی و فیزیکی
ئەنھێدۆنیای کۆمەڵأیەتی بریتیە لە دووربوون لە کۆمەڵایەتی بوون و لەدەست دانی چێژ لە کۆمەڵایەتی بوون
ئەنھێدۆنیای فیزیکی بریتیە لە نەبوونی چێژ بۆ کارە فیزیکیەکان وەکوو لەدەست دانی خواردن و دەست دان لە شتەکان
نیشانەکانی ئەنھێدۆنیا بریتین لە
- کشانەوە لە کۆمەڵایەتی بوون
- لەدەست دانی دروستکردنی پەیوەندی یاخوود کشانەوە لە پەیوەندیەکانی پێشووتر
- ھەستی نەرێنی بەرامبەر خۆت و ئەوانی تر
- کەمبوونەوەی ھەست و سۆز ، لەناویاندا کەمبوونەوەی دەربڕینی ھەست و سۆز بە شێوەی قسە یان بەبێ قسە (نوسین)
- کەمبوونەوەی lbido یان لەدەست دانی
- کێشەی درێژ ، نمونە نەخۆش کەوتنی زوو زوو ( نەخۆش کەوتی زوو زوویی )
ھۆکارەکانی
دەستکاریئەنھێدۆنیا بەشێکی سەرەکی خەمۆکیە بەڵام نەک ھەموو ئەوانەی تووشی خەمۆکی بوون واتای ئەوە بێت ئەنھەدۆنیان ھەیە ، دەرمانەکانی پزیشکی وەکوو دەرمانەکانی دژە خەمۆکی کە بەکاردێن بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی ، ئەکرێ ھۆکاری ئەنھێدۆنیا بن.[٤]
چارەسەرکردنی
دەستکاریبۆ چارەسەرکردنی پێویستە بچیتە لای کەسێکی پسپۆری بوارەکە ، ھۆکارەکان و کێشەکانت بۆ بدۆزێتەوە ئەگەر ھیچی نەدۆزیەوە لەوانەیە پێشنیاری (دەروونزان)ێک، یاخوود دەرووناسێکی شارەزات بۆ بکات. یاخوود (therapist)ێک، یاخوود ئەتوانێ پێشنیاری ھەر شوێنێکی کوالێتی باشت بۆ بکات.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Rizvi SJ، Pizzagalli DA، Sproule BA، Kennedy SH (June 2016). «Assessing anhedonia in depression: Potentials and pitfalls». Neuroscience and Biobehavioral Reviews. 65: 21–35. doi:10.1016/j.neubiorev.2016.03.004. PMC 4856554. PMID 26959336.
- ^ PubMed , 21879634
- ^ ھێلس لاین، بۆچی ناتوانم بگریم ، بە زمانی ئینگلیزی
- ^ ئ ا ب ھێلس لاین، ئەنھێدۆنیا ، بە زمانی ئینگلیزی