ئەناکۆندا
ئەناکۆندا (بە ئینگلیزی: Anaconda) جۆرێکە لە مارە ئاوییەکان لە بنەماڵەی پایتۆن (ماری بوا) کە لە ڕووبار و تاڵاوەکانی دارستانە چڕەکانی ئەمریکای باشووردا دەژی. ماری ئەناکۆندا ژەھراوی نییە، بەڵکو بە پێچانی جەستەی بەدەوری و پەستانی نێچیرەکانی دەکوژێت. درێژی جەستەی ئەم جۆرە مارە لە نێوان ھەشت بۆ یازدە مەتردایە. لە ڕووی کێشەوە قورسترین مارە لە جیھاندا کە کێشی نزیکەی ١٧٠ کیلۆگرامە کە ٥٠ کیلۆگرام لە پایتۆن قورسترە. ھەروەھا ئەناکۆندا تاکە مارە کە منداڵی دەبێت.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «آناکوندا»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەناکۆندا تێدایە. |