ئەمیل نولدە ساڵی ١٨٦٧ ‌لەشاری (سیبۆل) ی سەروی ئەڵمانیا لە‌دایک بووە ، لە بەناو بانگ ترین ھونەرمەندانەیە کە پەرەیان داوە بە قوتابخانەی تەعبیری، ھەر لە دوای مردنی ماڵەکەی بووە بە مۆزەخانەو نزارگەی سەودایانی ھونەر. لەسەرەتای ژیانی ڕۆژانە‌ بە پەیکەرسازی سەر دار دەستی پێ کرد بەشەوان فێرخوازەکی وانە ھونەرییەکان بوو ،ئەمیل نولدە لەدەستپێکی ژیانی ھونەری ھەوڵی داوە جۆرێکی تازەی ھونەری تەعبیری بکێشێت کە تایبەتمەندی و ڕەسەنایەتی ئەڵمانی پێوە دیار بێت ھەر ئەوە وای کردوە بەرھەمێکی ھونەری زۆری جێی سەرنجی ھونەر دۆستان بێت. تابلۆ بەراییەکانی لە تەمەنی ٣٠ ساڵی کێشاوە پێکھاتبوو لە کۆمەڵێک قەبارەی ڕەنگ زەقی دژ بەیەک لە شێوەی گاڵتەجار دای ڕشتون ، ئەم ھونەرمەندە بۆ یەکەم جار ئەم شێوازەی داھیناوە ھەر بۆیە کۆمەڵی (جولەی پرد) ی ( The Bridge) ھونەری ‌ داوای ھاتنە ناو ڕیزییان لێ کردلە ساڵی ١٩٠٦ بوو بە ئەندامێک لەم کۆمەڵە ‌ بۆ ساڵێک و پاشتر وازی ھێنا. ئەمیل نۆلدە بەوە جێادەکرێتەوە ھەستێکی کەم وێنەی‌ لە بەکار ھێنانی ڕەنگەکان ھەیە، ‌ ھەندێک جار دیمەنی شارەکا‌ن بە ڕەنگی شینی پڕشنگدار‌ دەکێشێ و ھەندێک کاتیش وێنەی باغ و گوڵزارەکان بە ڕەنگەکانی زەرد و سور و پەمەیی دەکێشێ بۆیە تابلۆکانی پەیوەست نەبوون بە ھیچ بنەمایەکی ھونەری و سەرقاڵی دەرخستنی ڕاستیەکان وەک خۆی نەبووە بەڵکو چۆن لەدید و ھەستە ناوەکیەکانی ئەو دەبینرێت وای کێشاون . ھەرچەندە ماڵەکەی کە ئێستا بۆتە مۆزەخانە کەوتۆتە دوورگەیەک لە شوێنێکی دووری ‌ بە زەحمەت دەگەن پێی بەلام زێتر لە ٧٨.٠٠٠سەرکێش ڕێگایەکی زۆر دەبڕن تابگەن بە دیداری کارە ھونەرییەکانی، ھونەرمەند لە سەردەمی نازییەکان ڕوبەڕوی زۆر ئەزیەت و داپلۆسین ھات تەنیا لەبەر ئەوەی بۆچونەکانی لەگەڵ بیر و باوەڕی نازییەکان ناکۆک بوو ناوییان نابوو (ھونەرمەندە ھەڵوەشاوەکھ)‌ لەو کاتە ھەر بە دزییەوە لە ژوورێکی بچوکی ماڵەکەی خۆیدا کاری ھونەری دەکرد پێوانەی تابلۆکانی لە پانایی دەستێک تێپەڕی نەدەکرد،بەڵام لە کۆتایی شەردا نۆلدە بە قەبارەی گەورە زیاترلە ١.٣٠٠ تابلۆی بە ئەنجام گەیاند کە ئێستا لە ماڵەکەی خۆی نیشان دەدرێت.