ئەمیت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. |
ئەمیت واتە (مردووخۆر) بوونەوەرێکی خەیاڵی یاخود دێوێکی میسری کۆنە کە پێکھاتووە لە سەری تیمساح و لاشەی شێر و بەرازی ئاوی. بەپێی بیر وباوەڕی میسرییە کۆنەکان، ئامیت لە ماڵی خۆیدا چاوەڕێی خواوەندی مردن (ئوزیریس) دەکات لە جیھانی ژێرەوە بۆ ناردنی مردووەکان، کە دادگایی دەکرێن و دڵیان بە تەرازوو دەکێشرێت، ئەگەر دڵیان پاک و بێگەرد بوو ئەوا بەڕی دەکرێن وە ئەگەر قورس بوو بوو بە گوناھ و تاوان ئەوا دەدرێتە ئامیت تاکوو بیخوات بەم شێوەیەش خاوەنی دڵەکە بە تەواوی بوونی دەسڕێتەوە لە جیھاندا و نامێنێت (کە مەبەست لێی جیھانی مردووەکانە، چونکە فیرعەونییەکان باوەڕیان بە زیندوو بوونەوەی دوای مردن ھەبووە، وە ھەرکەسێکیش کە دەمرێت گیانەکەی دەچێتە جیھانی مردووەکان و دواتر زیندوو دەکرێتەوە بەڵام ئەگەر ئامیت دڵی بخوات ئەوا زیندوو نابێتەوە و بەتەواوی نامێنێت وەک ئەوەی ھەر نەبووبێت).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەمیت تێدایە. |