ئەمریکییە ڕەسەنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان

ئەمریکییە ڕەسەنەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان ھیندییە ئەمریکییەکان (بە ئینگلیزی: Native Americans in United State) باس لەوە کراوە کە ئەوان خەڵکی ڕەسەنی ئەمریکی کۆنن کە ئەمڕۆ بە کەمینەیەک لە نێوان دانیشتووانی کۆچبەری مۆدێرن دەژین. ئەم ھۆزانە سەر بە گرووپە ڕەسەنەکانی ئەمریکای باکوورن و بە زمانی جیاواز قسە دەکەن. ھەندێکیان ھێشتا پابەندن بە نەریتە نەتەوەیییە کۆنەکانیانەوە و ھەندێکیشیان خۆیان لەگەڵ کولتوری مۆدێرنی ئەمریکیدا گونجاندووە. کۆی ژمارەی دانیشتووانی ھەموو ھۆزە جیاوازەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەی ٢٫٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. گەلانی ھیندی ئەمریکای باکوور ڕزگاربووی ئەو گرووپانەن کە بە ناوچە ساردەکانی باکووری سیبیریادا تێپەڕین و لە دەوروبەری ٢٠ ھەزار پێش زایین چوونەتە ناو کیشوەرە نوێیەکەوە.[١] بە پێچەوانەی دانیشتووانی مێزۆئەمریکا و ناوچە شارستانییەکانی ئەمریکای ناوەندی و باشوور، ھیندییەکانی ئەمریکای باکوور زۆر شارستانی نەبوون و دەوڵەتێکی نیمچە سەرەتایییان ھەبووە. زۆربەی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ لەبەردەستماندایە سەبارەت بە ڕابردووی ھیندییەکان کە لە ئەمریکا دەژین، لە ڕاپۆرتی ئەورووپییەکانەوە ھاتووە. بەریەککەوتنی ئەورووپییە تازەھاتووەکان و دانیشتووانی کۆن لە خاکی ئەمریکادا قەیران و ململانێی خوڵقاند کە وەک شەڕ و ڕق و کینە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو. کریستۆفەر کۆڵومبس پێی وابوو کە ھیندییەکانی ئەمریکای ناوەڕاست ھیندین؛ بۆیە ئەمڕۆ لە زۆربەی زمانە ئەورووپییەکان، خەڵکی ڕەسەنی کیشوەری ئەمریکا پێیان دەوترێت ھیندی.[٢]

ھیندییە ئەمریکییەکان یان ئەمریکییە ڕەسەنەکان

پەیوەندیدار دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ 2000 Decennial Profiles
  2. ^ Marcel Trudel et Micheline D'Allaire, Deux siècles d'esclavage au Québec