ئەلێکساندەر پاتۆ
ئەلێکساندەر ڕۆدریگز داسێلڤا ناسراو بە ئەلێکساندەر پاتۆ یاریکەری بەڕازیلی لەدایک بووی ٢ی سێپتمبەری ساڵی ١٩٨٩ ، لە ئێستادا یاری بۆ یانەی ئەی سی میلان ی ئیتالی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دەکات ، نازناوی پاتۆ ی بۆ شوێنی لەدایک بوونی دەگەڕێتەوە کاتێ لە ناوچەی پاتۆ برانکۆ لە بەڕازیل لەدایک بوو ، بەر لەوەی پەیوەندی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بکات ناو براو وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ یاری بۆ یانەی ئینتەرناسیۆنالی بەڕازیلی کردووە ئینجا لەساڵی ٢٠٠٧ ەوە تاکوو ئێستا یاری بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی دەکات
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/33/Alexandre_Pato_Real_Madrid-Milan.jpg/220px-Alexandre_Pato_Real_Madrid-Milan.jpg)
دەستکەتەکان
دەستکاریئینتەرناسیۆنالی بەڕازیلی
- جامی جیھانی یانەکان یەک جار لەساڵی ٢٠٠٦
- جامی ڕیکۆپا لەساڵی ٢٠٠٧
ئەی سی میلانی ئیتالی
- خولی ئیتالی یەک جار وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
- جامی سووپەری ئیتالی یەک جار لەساڵی ٢٠١١
ھەلبژاردەی بەڕازیل
- مێدالیای سلڤەر لە ئۆڵەمپیادی پەیکینی ٢٠٠٨
- جامی کیشوەرەکانی یەک جار لەساڵی ٢٠٠٩
بەستەری دەرەکی
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلێکساندەر پاتۆ تێدایە. |