ئەقڵی سەلیم
ئەقڵی سەلیم دوو مانای ھەیە: لە لایەکەوە، بە مانای ئەقڵی ئاسایی و بەبێ کەل و کۆمە، لە لایەکی ترەوە، بە مانای ئەو تێگەیشتنەیە کە مرۆڤی ساغ و ئاسایی لەبارەی مەسەلە و مژاری ھەرڕۆژەوە ھەیەتی و، زۆرینەی خەڵکیش لەگەڵیا ھاوڕا و شەریکن. لەم مانا دووەمەیدا، تێگەیشتنی باو و تێگەیشتنی ھاوبەش -یشی پێ دەوترێ.