ئەعزەمییە شاری ئیمام ئەبوو حەنیفە بوو کە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە، و لەوێ بە خاک سپێردراوە، ناوەندی قەزای ئەعزەمییەیە، و دەکەوێتە باکووری ناوەندی بەغدا لە دیوی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری دیجلە.

ئەعزەمییە
ناو بە زمانی فەرمیالأعظمية
ناونراوە لەدوایئەبووحەنیفە
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیبەغدا
پۆتانی شوێن٣٣°٢٢′٦″N ٤٤°٢١′٤٤″E
Map

شاری ئەعزەمییە مزگەوتی گەورەی ئیمام و گۆڕستانی شاھانە و کۆلێژی ئیمام و کاتژمێری ئەعزەمییە لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە چەندین شوێنەواری کۆن و مۆدێرن، لەوانە کۆمەڵەی مەکۆی ئیمام ئەبوو حەنیفە کە لە ساڵی ١٩٦٨ی زایینی دامەزراوە. ھەروەھا بازاڕی کۆن و ڕەسەن و چەندین خوێندنگەی کۆن و مۆدێرنی تێدایە.

سەرچاوەکان دەستکاری