ئەزموونی نزیک مەرگ (ئە.ن.م) (بە ئینگلیزی: Near-death experience) بریتییە لەو ئەزموونە کەسییەی، کاتێک کەسێک بە ھەر ھۆکارێک بێت، سەرجەم نیشانە زیندەیییەکان (vital signs)، بۆ نموونە لێدانی دڵ، فشاری خوێن، و ھەناسە، دەوەستن و نامێنن. ئەو کەسە مامەڵەی مردووی دەگەڵ دەکرێت. واتە، لە ڕووی کلینیکییەوە بە مردوو دادەندرێت. پاشان، ئەو کەسە بەرەو قۆناغەکانی دوای مردن دەچیتن. بەڵام پاش ماوەی چەند خولەکێک، دەگەڕێتەوە یاخود دەگەڕێندرێتەوە ژیان و نامرێت. ئەو کەسەی لەو ماوەیەدا کە مردووە، باسی چەند شتێک دەکات، کە بینیویەتی و تەجرووبەی کردووە، لەوانە بینینی تونێل و ڕووناکی.

Ascent of the Blessed لەلایەن Hieronymus Bosch

مێژوو دەستکاری

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، ئەفڵاتوون لە کتێبی «کۆمار»ەکەیدا، لە ٤٢٠ ساڵ پێش زایین باسی (ئە.ن.م) کردووە. لە ساڵی ١٩٧٢ دایمۆند موودی، فەیلەسووف، پزیشک، سایکۆلۆجست، سایکایەترست و پڕۆفیسۆری ئەمریکی، کتێبێکی نووسی لەژێر ناونیشانی «ژیانی پاش ژیان»، کە پڕفرۆشترین کتێبەکانی ئەو سەردەمە بوو. د. دایمۆند یەکەم کەس بوو زاراوەی (Near Death Experience)ی بەکار ھێنا. ئەو کتێبە باسی ژیانی ئەو کەسانە دەکات، کە مردوون و پاشان زندیبوونەتەوە. پاش ئەو کتێبە، سەدان و ھەزاران کەس، کە پێشتر ئەو ڕووداوەیان ھەبووە، دەستیان کرد بە گێڕانەوەی ڕووداوەکانیان. بەڵام لەبەر ئەوەی وایان زانیوە ئەگەر باسی ڕووداوەکی وەھا بکەن، کەسانی دەوروبەریان تەقەبولی باسەکەیان ناکەن، ئەزموونەکانی خۆیان بە نھێنی ھێشتبووەوە.

لە ساڵی ١٩٨١ کۆمەڵەی جیھانیی توێژینەوەی نزیکی مەرگ (IANDS) پێک ھات. لە دوای ئەوەوە، ئەو باسە لە نێوەندی زانستیش گرنگی خۆی پێ درا و پاشان چەندان توێژینەوەی زانستی لەبارەیەوە کراوە. ئێستا لە زۆر زانکۆی جیھان، ئەمریکا وەک نموونە، پڕۆفیسۆر ھەن وانە دەڵێنەوە کە چلۆن مرۆڤ ترسی لە مردن نەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • تێگەیشتنی زانستییانەی بوون و نەبوونی ڕوح و زندیبوونەوە، د. زمناکۆ خەسرۆ، ئایاری ٢٠١٥.
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی، شوباتی ٢٠١٦.