ئەم وتارە سەبارەت بە ئەردەوان کامکار نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کامکار (ڕوونکردنەوە).

ئەردەوان کامکار، بچووک ترین ئەندامی بنەماڵەی کامکاران و ژەنیاری بەناوبانگی سەنتوورە.[١]

ئەردەوان کامکار
لەدایکبوون١٩٦٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٦ ساڵ)
سنە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەمۆسیقاژەن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیاننامە دەستکاری

سالی ١٩٦٨ لە سنە لە دایک بووە. ٤ ساڵان بووە کە دەستی کردووە بە فێربوونی سەنتوور لە خزمەت باوکی خۆی، حەسەن کامکار و ھەر لە منداڵییەوە لەگەڵ بەشە جۆربەجۆرەکانی ڕادیۆ سنە ھاوکاریی بووە. سالی ١٩٧٩ و لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەچێتە تاران لای برای خۆی پەشەنگ کامکار بۆ فێربوونی تەکنیکەکانی ژەندنی سەنتوور. وردە وردە بە تەواوی لەگەل شێوازی کۆنی ژەندنی سەنتوور و ھونەرمەندە پێشووە گەورەکان دا ئاشنا دەبێت بەڵام ئەو شێوازە کۆنە نەیدەتوانی وەلامدەری ڕۆح و بیری داھێنەری ئەو بێت. ئەو بە دوای دۆزینەوەی تەکنیکە نوێکانی سەنتوور ژەنی دا بوو و سەرەنجام توانی شێوازێکی نوێ و تایبەت بۆ ئەم سازە کلاسیکە بدۆزێتەوە.[٢]

دەورووبەری ٢٠ سال تەمەنی دەبێت کە لە کۆنسێرتێکی کامکاران لە تاران قەتعەیەکی زۆر بێوێنە پێشکەش دەکات بە ناوی دەریا کە ئێستاکە وەکوو ڕاپەرینێک لە دنیای سەنتوور دا چاوی لێ دەکرێت. دەریا، یەکەم قەتعە بوو کە بە تەواوی ڕەنگ و بۆی تازەی ھەبوو و لە تەکنیکەکانی تایبەتی سازی سەنتوور تێیدا بە کار چووبوو و نەدەتوانرا بە ھیچ شێوە بە سازگەلێک وەکوو پیانۆ لێبدرێت.

ستایلی سەنتوور لێدانی ئەردەوان و تەکنیکەکانی میزانسازی ئەو بە تەواوی تەنیا تایبەت بە خۆیە. شێوازی سوننەتیی لێدانی سەنتوور وای دادەنا کە دەستی ڕاست لە ڕووی کۆنترۆل و قورسایییەوە بەھێز ترە لە دەستی چەپ. کەوابوو زۆربەی سەرەتای قەتعەکان و ھەروەھا سترەسی نێوانیان بە دەستی ڕاست لێدەدرا و ئەوە وای دەکرد کە گوێگرێکی کەمێک شارەزا بە ئاسانی بتوانێت بیانناسێتەوە. ئەردەوان جگە لەوە کە چالاکی و توانای دەستی چەپی وەکوو دەستی ڕاست بەرز کردەوە، گۆرەپانی تەکنیکەکانی سەنتووریشی گەلێک پەرە پێ دا. سەرەتای قەتعەکانی ئەو دەتوانرێت بە ھەر کام لە دوو دەست لێبدرێت و دەوری (ڕۆڵ) دەستی ڕاست و چەپ لە ناو قەتعەکان دا توانای گۆرانیان ھەیە و ئەمە دەبێتە ھۆی ڕەوانبوونی بێ وێنەی ئیجراکەی.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "زندگینامه: اردوان کامکار (۱۳۴۷-)". همشهری آنلاین (بە فارسی). 2009-12-17. Retrieved 2021-05-03.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 4ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری