ئەدۆبی پریمێری پرۆ یەکێکە لەبەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەدۆبی، بەرنامەیەکی تایبەتە بە دەستکاریکردنی ڤیدیۆ. بەشێک لەکەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی وەک بی بی سی و سی ئێن ئێن بەرنامەکە بەکاردەهێنن. وە چەندین فیلم بەرنامەکەیان بۆ دەستکاری (Edit) بەکارهێناوە وەک فیلمی Monsters لەساڵی ٢٠١٠. ئەدۆبی پریمێری پرۆ بۆ سیستەمی کارگێری مایکرۆسۆفت ویندۆز و ماک ئۆ ئێس بەردەستە. مێژووی بەرنامەکە بۆ کانوونی یەکەمی ١٩٩١ دەگەڕێتەوە کەئەوکاتە تەنیا پاڵپشتی لە ماک ئۆ ئێس دەکرد وە لە ئەیلوولی ١٩٩٣یەوە پاڵپشتی لەو مایکرۆسۆفت ویندۆزکرد.

لۆگۆی ئەدۆبی پرێمەری

سەرچاوە دەستکاری