ئێپیکۆرییەت
ئێپیکۆرییەت یاخوود ئیپیکۆرییزم بریتییە لە قوتابخانەیەکی فەلسەفی لە دەورو بەری ساڵی ٣٠٧ پێش زایینی دۆزراوەتەوە لەسەر دەستی فەیلەسووف ئیپیکۆریۆس. ئێپیکۆریزم قوتابخانەیەکە گرینگی بە چێژی ڕاستەقینە دەدات و پێیان وایە ھونەر و ئەدەب و فەلسەفە ھیچ چێژێک و خۆشبەختییەک ناھێنێ بەڵکوو چێژ و خۆشبەختی لە گفتوگۆی ھاورێیانە دایە.
مێژوودەستکاری
دەگوترێت ئێپیکۆرییەکان لە دەوری ساڵانی ٣٠٠ پێش زایانی باخچەیەکی تایبەت بە خۆیان ھەبوو بۆیە پێیان دەوترێت فەیلەسووفە باخچەیەکان. لە دەروازەی باخچەکە وتەیەک نووسرابوو "ئەی میوان، تۆ لێرەدا بەخۆشی دەژیت، چونکە لێرەدا بەختەوەری باشترین فەزیلەتە".
سەرچاوەکاندەستکاری
- کتێبی ڕامنێکی فەلسەفی بە مێژوودا.
- ویکیپیدیایی ئینگلیزی.