ئێمیلیا شۆپان

پۆرترەیتێکی ئێمیلیا

ئێمیلیا شۆپان (بە ئینگلیزی: Emilia Chopin؛ ٩ی تشرینی دووەمی ١٨١٢—١٠ی نیسانی ١٨٢٧) خوشکی بچووکی ئاوازدانەری پۆڵەندی فرێدریک شۆپان بوو. لە مناڵییەوە توانای ھونەری و وێژەیی ھەبووە، بەڵام لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ڕەنگە بەھۆی دەردەباریکەوە بووبێت.

سەرچاوەکاندەستکاری