ئێف-درۆید

کۆگای تایبەت بە بەرنامەی سەرچاوەکراوە

ئێف-درۆید خەزێنەیەکی پرۆگرامی مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆیدە، کە ھەمان خزمەتگوزاری ھاوشێوەی کۆگای گۆگڵ پلەی بەردەست دەکات، خەزێنەی سەرەکی پرۆژەکانی ئەم سایتە زیاتر پێکھاتوون لە بەرنامەی خۆڕایی و سەرچاوەکراوە، بەکارھێنەر دەتوانێ بەرنامەکانی ناو ئەم خەزێنەیە ببینێ یان دابەزێنێت لەڕێی سایتەکەوە یان بەرنامەی تایبەتی سیستەمی ئەندرۆید، بەبێ ئەوەی پێویست بە تۆمارکردنی ھەژمار بکات بۆ دابەزاندن.

ئێف-درۆید
Official F-Droid logo
گرتەی شاشە لە وەشانی ١٫٢ کۆگای ئێف-درۆید کەلیستی دوایین بەرنامەکانی ئەندرۆید پیشان دەدات
پەرەپێدەر(ان)کیاران گۆلنێس، سنوردار
یەکەم وەشان٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠ (2010-09-29)
نووسراوە بەپایتۆن (ئامرازی سێرڤەر)، جێکڵ (ئامراز)، جاڤا (زمان)
سیستەمی بەکارخەریئەندرۆید (سیستەم), لینوکس، مەک ئۆئێس، ویندۆز ١٠, فری بی ئێس دی (سێرڤەر)
جۆردابەشکردنی ژمارەیی بۆ بەرنامەی خۆڕایی خەزێنەی پرۆگرام
مۆڵەتنامەGNU GPLv3+
وێبگەf-droid.org

سایتەکە کۆدی سەرچاوەی بەرنامەکان لە سێرڤەرەکەیدا بەردەست دەکات و ڕێگە بەھەمووان دەدات کە خەزێنەی پڕۆگرامی تایبەت بەخۆیان لێرە ھەڵبگرن.[١][٢][٣]

بەرنامەی دابەزێنەر دەستکاری

 
لۆگۆی تایبەت بە ئێف-درۆید

ئێف-درۆید بەردەست نییە لە کۆگای گۆگڵ پلەی، بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە پێویستە بەکارھێنەر لەڕێی سایتی فەرمی فایلی (.apk) دابەزێنیت و پاشان لەسەر ئامێرەکەی دایمەزرێنێت بۆ بەکارھێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئێف-درۆید.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hildenbrand, Jerry (27 November 2012). "F-Droid is the FOSS application store for your Android phone". Android Central. Archived from the original on 16 June 2018. Retrieved 29 August 2013. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Nardi, Tom (27 August 2012). "F-Droid: The Android Market That Respects Your Rights". The Powerbase. Archived from the original on 3 December 2013. Retrieved 29 August 2013. ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "F-Droid Server Manual". Archived from the original on 6 November 2013. Retrieved 30 August 2013.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری