ئێدگار
ئێدگار (ئینگلیزی کۆن: Eaadgār لە دایکبوون ٩٤٣ مردن ٨ی تەممووز ٩٧٥)، ناسراو بە ئاشتیخواز، پاشای ئینگلیزەکان بوو لە ٩٥٩ ھەتا مردنی لە ٩٧٥. کوڕی بچووکی پاشای ئێدمۆندی یەکەم و ئیلفگیفوی شافتسبوری بوو. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا لە دوای مردنی برا گەورەکەی، پاشا ئیدویگ، ھاتە سەر تەختی پاشایی. ئێدگار وەک پاشا، ئەو یەکڕیزییە سیاسییەی کە پێشینەکانی بەدەستیان ھێنا زیاتر پتەویکرد، باوەڕپێکراوترین ڕاوێژکارەکەی دونستان بوو، کە لە تاراوگە ھێنایەوە و کردی بە قەشە گەورەی کانتەربێری. لووتکەی پاشایەتی ئێدگار تاجەگەکەی بوو لە بەت لە ساڵی ٩٧٣ کە لەلایەن دونستانەوە ڕێکخرا؛ و بوو بە بناغەیەک بوو ئاھەنگی تاج دانانی ئینگلتەرا و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت. پاش مردنیشی ئێدواردی کوڕی بوو بە پاشا، ھەرچەندە پاشایەتییەکەی ناکۆکی لەسەر بوو.[١][٢]
ئێدگار | |
---|---|
پاشای ئینگلیزەکان | |
فەرمانڕەوایی | ۱ی تشرینی یەکەمی ۹٥۹ – ٨ی تەممووزی ۹۷٥ |
پێشوو | ئیدویگ |
جێگر | ئێدواردی شەھید |
ھاوسەر | |
منداڵ(ەکان) | |
خێزان | Wessex |
باوک | ئێدمۆندی یەکەم |
دایک | ئیلفگیفۆی شافتسبێری |
لەدایکبوون | ۹٤۳ یان ۹٤٤ ئینگلتەرا |
مردن | ٨ تەممووز ٩٧٥ (تەمەن ۳۰-۳۱) وینچێستەر، ھامپشایر، ئینگلتەرا |
ناشتن | Glastonbury Abbey |
سەرچاوەکان
دەستکاریناونیشانی پاشاکان | ||
---|---|---|
پێشوو ئیدویگ |
پاشای ئینگلیزەکان ٩٥٩–٩٧٥ |
جێگر ئێدواردی شەھێد |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێدگار تێدایە. |