ئیکرام مامەدبەگی
ئیکرام مامەدبەگی (بە فارسی: اکرام محمدبیگی)، (١٩٤٠ لە پاردە، ئیلام - ١٩٩٦ لە پاردە) مامۆستای ئاوازی کوردیی ھۆرە، خەڵکی ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[١]
ئیکرام مامەدبەگی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٤٠ (١٣١٩ ک. ھ.) گوندی پاردە، شارستانی ئیلام |
مردووی | ١٩٩٦ (١٣٧٥ ک. ھ.) گوندی پاردە، شارستانی ئیلام |
ژیان دەستکاری
ئیکرام مامەدبەگی لە ساڵی ١٩٤٠ (١٣١٩ی کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی پاردەی حاجی بەختیار لە مەڵبەندی ئەرکەوازی سەربە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. ئەو بە ھۆی دەنگی خۆش و بیری بەھێز و ئیجرای تەکنیکەکانی چڕینی ئاوازی ھۆرە ناسراوە و کارەکانی پڕ لە وردەکاری و خاڵەکانی تەکنیکییە.[١]
ئیکرام مامەدبەگی لە ساڵی ١٩٩٦ (١٣٧٥ی کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی پاردە کۆچی دوایی کرد و ھەر لەو گوندەدا لە تەنیشتی مەزارگەی حاجی بەختیار لە گۆرستانی پاردە بە خاک سپێردرا.[١]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا ب کوردپرێس: یاری ئاشنا: شرۆڤەیەک لە جێگەی ھونەریی خوالێخۆشبوو «ئیکرام مامەدبەگی» (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
کتێبناسی دەستکاری
- ئەرسەڵانی، عەلیمحەممەد، ھۆرە ئیلامییەکان (بە فارسی)، ئیلام: زانا، ٢٠١٨.