ئیندۆمی ڕەگەزێکی خواڕدنی خێڕایە، گەورەترین کارگەی بەرھەم ھێنانی ئەم خۆڕاکە لە ئیندۆنیسیایە. کە ڕێژەی ٢٪ ئیندۆمی ھەموو بازاڕی جیھان بەرھەم دێنێت. کە بەسەر ھەموو وڵاتانی ئوستراڵیا و ئاسیا و ئەفریقا و نیوزلەندا و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کەنەدا وئەوڕووپا و خۆڕھەڵاتی ناوەڕاست دابەشی دەکات. ھەروەھا لە نێجیریاش ئیندۆمی بەرھەم دەھێنرێت کە ناوێکی تری میللی ھەڵگرتوە و نیشانەی بازڕگانی تایبەت بەخۆی ھەیە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ کارگەکە دامەزڕاوە و ئیندۆمی بازاڕەکانی نێجیریا و وڵاتانی دڕاوسێی دابین دەکات.

مێژوو دەستکاری

بۆ یەکەم جار ئیندۆمی لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەندەنوسیا کەوتە بازاڕ، کە گەوڕەترین ھاوبەشگای بەرھەم ھێنانی خوارنە خێڕا و قوتووبەندەکانی ئەندەنووسیا بەرھەمی ھێنا. لە ساڵی ١٩٨٢ ھاوبەشگایەکی تر بەناوی سودۆنۆ ساڵم ئیندۆمی بەرھەم ھێنا، ئیندۆمی لە ساڵی ١٩٧٢ بۆ یەکەم جاڕ نیشانەی بازڕگانی وەرگرت، لە پۆڵی خواردەمەنییە خێڕاکان. ئیندۆمی بەشی زۆڕی خواردنی ئەندەنوسییەکانی داگیرکردوە و بازاڕەکانی ئەندەنووسیا تەنیوە، وە خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆڕبەجۆڕە وەک خەڵاتی باشترین قوتوبەند و خەڵاتی باشترین نیشانەی بازڕگانی و خەڵاتی خاوێنترین خۆڕاکی ئەندەنوسیا.

ناونان دەستکاری

ئیندۆ"indo" کورتکراوەی ناوی وڵاتی ئیندۆنیسیایە، ھەروەھا می "mie"بەواتای ماکەروونی دێت لەزمانی ئەندەنووسی. ئینۆمی واتا مەکەروونی ئەندەنووسی.

 
 

ڕێڕەوی بەرھەمھێنان دەستکاری

  • لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٧٠ بۆ یەکەم جاڕ لەبازاڕەکانی ئەندەنوسیا برەوی پەیداکرد.
  • لە ساڵی ١٩٨٨ لە نێجیریا بەرھەم ھێنڕا.
  • لە ساڵی ١٩٩٥نێردەی دەرەوەی ئەندەنووسیا کرا.
  • لەنێجیرا ناوی دوفیڵ فریما ی وەرگرت.
  • وەکو خۆڕاک بەیەکەم خۆڕاکی ئامادەکراو دادەنڕێت.
  • لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک پڕفڕۆشترین خواردنی جیھان تۆمار کرا.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری