ئیمپراتۆری زەرد (ناوی چینی: ھوانگدی: ئیمپراتۆر) ئیمپراتۆرێکی ئەفسانەیی چین و قارەمانێکی کلتوری مێژوویە کە چەندین داستانی لەسەر ھەیە وەک سێ فەرمانڕەواکە و پێنج ئیمپراتۆرەکە بە مێژووی فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆری زەرد، باسی ئیمپراتۆری زەرد لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان و سەرەتای شانشینی ھان بووە جێگای باس و گرنگی پێدرا، لەبەر ئەوەی چەندین نوسراو دەگەڕانەوە بۆ ئیمپراتۆر وەک (ھوانگدی نێیجینگ 黄帝内经; کتێبی پزیشکی)، (ھوانگدی سیجینگ 黄帝四经; کتێبی سیاسەت) کە کاریگەر بوون لە سەردەمی شاھانەی چینی دێرین.

وێنەی ئیمپراتۆری زەرد
وێنەی ئیمپراتۆری زەرد بە گوێرەی وێنەکێشێکی شانشینی ھان