ئیشینپۆ (醫心方، ئیشینپۆ یان ئیشینھۆ) کۆنترین تێکستی پزیشکییە کە لە ٩٨٤ لەلایەن تامابا یاسویۆری تەواوکراوە (ھەوروەھا لە ھەنێک سەرچاوە ناوی تانابا نۆ یاسویۆرییە)، کتێبەکە بەشێکی پشت دەبەستێت بە کتێبێکی پزیشکی چینی پێی ئەوترێت ژوبینگ یوانھۆو لون (諸病源候論، پەیماننامەی گشتی لەسەر ھۆکار و بەرجەستەکردنی ھەموو نەخۆشییەکان) کە لەلایەن نووسەری پزیشکی چاوۆ یوانفانگەوە نوسراوە زۆربەی دەقەکانی لە ئیشینپۆ ئاماژەی پێدراوە کە لە چین ون بوون، کە ئەمرۆ ھەنێکی دۆزراونەتەوە بەھۆی کارەکانیان کە لە گەنجینەی نەتەوەیی ژاپۆن پارێزراوە.

پەڕەیەکی ئیشینپۆ

کتێبە پزیشکییەکە بەم شێوەیەی خوارەوە پێکھاتووە:

پێکھاتەی کتێب
ژ بابەت
١ پێشەکی
٢ دەرزی ئاژنین و کەوی کردن
٣ پزیشکی نێوخۆیی
٤ پزیشکی پێست
٥ پزیشکی لووت و گوێ و قورگ
٦ پزیشکی نێوخۆیی
٧ نەشتەرگەری و پزیشکی نێوخۆیی
٨ پزیشکی پێست
٩ پزیشکی پێست
١٠ پزیشکی پێست
١١ پزیشکی پێست
١٢ پزیشکی پێست
١٣ پزیشکی پێست
١٤ پزیشکی پێست
١٥ نەشتەرگەری
١٦ نەشتەرگەری
١٧ نەشتەرگەری
١٨ نەشتەرگەری
١٩ دەرمانناسی
٢٠ دەرمانناسی
٢١ پزیشکی ژنان
٢٢ پزیشکی مناڵبوون
٢٣ پزیشکی مناڵبوون
٢٤ پزیشکی مناڵبوون و پزیشکی ژنان
٢٨ چالاکیی جنسیی مرۆڤ
٢٩ ژەمی تەندروست
٣٠ ژەمی تەندروست

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  •   میدیای پەیوەندیدار بە Ishinpō لە ویکیمیدیا کۆمنز