ئیسکیمیا

بریتیە لە ئاڵنگاری لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ شانەکان، کە دەبێتە هۆی کەمی ئۆکسجین و گلوکۆز

ئیسکیمیا (بە ئینگلیزی: Ischemia یان Ischaemia) بریتییە لە نەتوانینی دابینکردنی بڕی پێویستی خوێن بۆ ھەر شانەیەک، گروپێکی ماسولکەیی، یان ئەندامێکی جەستە، ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمی ئۆکسجین کە پێویستە بۆ میتابۆلیزمی خانەیی (بۆ ئەوەی شانەکان بە زیندووی بھێڵنەوە).[١][٢] ئیسکیمیا بەگشتی بەھۆی کێشەی خوێنبەرەکانەوە دروست دەبێت، سەرەڕای زیان بەرکەوتن یان تێکچوونی فرمانی شانەکان وەک کەمی ئۆکسجین و تێکچوونی کارکردنی وردە خوێنبەرەکان.[٣][٤] ھەروەھا ئاماژەیە بۆ کەمی ئۆکسجینی ناوچەیی لە بەشێکی جەستەدا کە لە ئەنجامی تەسکبوونەوە (وەک تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان، ترۆمبۆزیس، یان ئیمبۆلیزم) دروست دەبێت. ئیسکیمیا نەک تەنھا دەبێتە ھۆی کەمی ئۆکسجین، بەڵکو کەمبوونەوەی بەردەستبوونی ماددە خۆراکییەکان و ناتەواوی لە لابردنی پاشماوەی زیندە چاڵاکییەکان. ئیسکیمیا لەوانەیە کەمێک بێت (خوێن دانی خراپ)یان گیرانی تەواوی لولەخوێنەکە. گەیاندنی ناتەواوی خوێنی پڕئۆکسجین بۆ ئەندامەکان دەبێت چارەسەر بکرێت، جا بە چارەسەرکردنی ھۆکاری گەیاندنی ناتەواو یان کەمکردنەوەی پێویستی ئۆکسجینی ئەو کۆئەندامەی کە پێویستی پێیەتی. بۆ نموونە ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ئیسکیمیای ماسوولکەکانی دڵ بوون، ڕۆیشتنی خوێنیان بۆ دڵ کەمدەبێتەوە و دەرمانیان بۆ دەنووسرێت کە خێرایی و گرژبوونی ماسوولکە کەمدەکەنەوە بۆ گونجاندن لەگەڵ ئەو ئاستە نوێیەی گەیاندنی خوێن کە لەلایەن خوێنبەرە تەسکبووەکانەوە دابیندەکرێت.

خوێن وەستان
خوێن وەستانی خوێنبەری پەنجەکانی پێ لەگەڵ دیاردەی (شین ھەڵگەڕان)
تایبەتمەندیVascular surgery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ھێما و نیشانەکان

دەستکاری

ھێما و نیشانەکانی ئیسکیمیا جیاوازن، چونکە دەکرێت لە ھەر شوێنێکی جەستەدا ڕووبدەن و بەندە بە ڕادەی پچڕانی ڕۆیشتنی خوێن.[٢]

بەبێ فریاکەوتنی دەستبەجێ، ڕەنگە ئیسکیمیا بە خێرایی بەرەو مردنی شانەکان و گەنگرین بڕوات لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا. ئیفلیجی نیشانەیەکی زۆر درەنگانەی ئیسکیمیای توندی خوێنبەرەکانە و ئاماژەیە بۆ مردنی ئەو دەمارانەی کە پاڵپشتی پەلەکان دەکەن. ڕەنگە کەوتنی پێ لە ئەنجامی تێکچوونی دەمارەکان ڕووبدات. لەبەر ئەوەی دەمارەکان زۆر ھەستیارن بە کەمی ئۆکسجین، ئیفلیجی ئەندامەکان لەوانەیە دوای دووبارە چاککردنەوەی لوولە خوێنەکان بەردەوام بێت و لەوانەیە ھەمیشەیی بێت.[٥]

ئیسکیمیای دڵ

دەستکاری

ڕەنگە ئیسکیمیاکانی دڵ بێ نیشانە بێت یان لەوانەیە ببێتە ھۆی ئازاری سنگ، کە بە ئەنجینای سنگ ناسراوە. کاتێک ڕوودەدات کە ماسوولکەی دڵ خوێنی پێویست وەرنەگرێت.[٦] ئەمەش زۆرترین جار لە ئەنجامی ڕەقبوونی خوێنبەرەکانەوە دێت، کە بریتییە لە کۆبوونەوەی درێژخایەنی کۆلکەی پڕ کۆلیستڕۆڵ لە خوێنبەرەکانی تاجیدا. لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژاوایی نەخۆشی دڵی ئیسکیمی باوترین ھۆکاری مردنە لە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا، ھەروەھا ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ کەوتنە نەخۆشخانە.[٧][٨]

ئیسکیمیای مێشک بریتییە لە ڕۆیشتنی ناتەواوی خوێن بۆ مێشک، و ڕەنگە لەناکاو یان درێژخایەن بێت. جەڵدەی لەناکاوی مێشک حاڵەتێکی فریاکەوتنی دەمارییە کە بە شێوەیەکی گشتی بەھۆی مەینی خوێنەوە دروست دەبێت کە ڕێگری لە ڕۆیشتنی خوێن لە لوولەیەک لە مێشکدا دەکات.[٩]

حاڵەتی کتوپڕی ئیسکیمیا (نیشانەکان تەنھا چەند خولەکێک دەمێننەوە) کە کار لە مێشک دەکات پێیدەوترێت ھێرشی ئیسکیمی کاتی.[١٠][١١] کە زیاتر بە نیمچە جەڵدە ناسراوە.

نیمچە جەڵدەکان ڕەنگە ھۆشداری بن بۆ جەڵدە لە داھاتوودا، بە نزیکەیی سێ یەکی نەخۆشانی نیمچە جەڵدە لە ماوەی یەک ساڵدا تووشی جەڵدەیەکی جدیی دەبن.

ئیسکیمیا لە گورچیلە

دەستکاری

ئیسکیمیا لە گورچیلەدا بریتییە لە نەڕۆشتنی خوێن بۆ خانەکانی گورچیلە. چەندین نیشانەی جەستەیی ھەیە لەوانە بچووکبوونەوەی یەکێک یان ھەردوو گورچیلەکە،[١٢] بەرزە فشاری خوێنبەرەکانی گورچیلە،[١٣] پەککەوتنی لەناکاوی گورچیلە،[١٢] زیاد بوونی نایترۆجینەکان لە خوێن،[١٢] و ئاوسانی توندی سییەکان.[١٢]

نەخۆشییەکە ڕێژەی مردن و پەککەوتەبوونی بەرزە.[١٤] شکست لە چارەسەرکردنی ڕەنگە ببێتە ھۆی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە[١٥] و پێویستبوون بە نەشتەرگەری گورچیلە.[١٦]

ھۆکارەکان

دەستکاری

لەوانەیە بەھۆی تۆپەڵبوونی خوێن لە خوێنبەرێکی ڕەقبوو، یان زەبر و فشار بێت. کێشەکانی خوێنھێنەرەکان وەک گیرانی ڕێڕەوی خوێنھێنەرەکان و دۆخی لاوازی لێشاوی خوێن دەتوانن ببنە ھۆی ئیسکیمیای توندی خوێنبەرەکان. خوێنبەری ئاوساو (بە ئینگلیزی aneurysm) یەکێکە لە ھۆکارە باوەکانی ئیسکیمیای توندی خوێنبەرەکان.

ھۆکارەکانی تر بریتین لە حاڵەتەکانی دڵ لەوانە جەڵدەی دڵ، نەخۆشی زمانەی دوو پەڕە، نەخۆشییەکانی دڵە ماسوولکە، و زمانە دەستکردەکان، کە لە ھەموویاندا تۆپەڵبوونی خوێن شیاوی دروستبوونە.[٥]

چارەسەر

دەستکاری

چارەسەری دەستبەجێ ھەنگاوێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی ئەندامی کارتێکراو بە زیندوویی بمێنێتەوە. بژاردەکانی چارەسەرکردن بریتین لە لێدانی دەرزییەکی دژە مەیین، تۆپەڵ شیکەرەوە، دەرھێنانی تۆپەڵە خوێن، ڕێڕەوکردنەوەی خوێن بە نەشتەرگەری، یان بڕینەوەی بەشێکی ئەو ئەندامە.

لێدانی ھێپارین بە دەرزی چارەسەری سەرەکی باو بووە.[٥]

وشەڕەتناسی

دەستکاری

وشەی ئیسکیمیا (/ɪˈskmiə/) لە یۆنانی ἴσχαιμος iskhaimos 'خوێنی وەستاو' وەرگیراوە، لە ἴσχω iskhο 'گەڕانەوە دواوە' و αἷμα haima 'خوێن'.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Merck & Co. Occlusive Peripheral Arterial Disease, The Merck Manual Home Health Handbook website, revised and updated March 2010. Retrieved March 4, 2012.
  2. ^ ئ ا «Chronic Limb-Threatening Ischemia (CLTI) – Vascular Cures» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Zhai Y, Petrowsky H, Hong JC, et al: Ischaemia-reperfusion injury in liver transplantation—From bench to bedside. Nat Rev Gastroenterol Hepatol 2013; 10:79–89
  4. ^ Perico N, Cattaneo D, Sayegh MH, et al: Delayed graft function in kidney transplantation. Lancet 2004; 364:1814–1827
  5. ^ ئ ا ب Lewis. S.L (2008). Medical-Surgical Nursing (7th ed.). Vascular disorder. pp. 907–908.
  6. ^ «Myocardial ischemia – Symptoms and causes». Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ World Health Organization Department of Health Statistics and Informatics in the Information, Evidence and Research Cluster (2004). The global burden of disease 2004 update. Geneva: WHO. ISBN 92-4-156371-0.
  8. ^ «Coronary Artery Disease». medlineplus.gov. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «Ischemic Stroke». medlineplus.gov. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «Transient Ischemic Attack». medlineplus.gov. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. ^ «What is a TIA». www.stroke.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ ئ ا ب پ «Ischemic renal disease: an emerging cause of chronic renal... : Journal of Hypertension». LWW (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2020-12-20 ھێنراوە.
  13. ^ «Renovascular hypertension: MedlinePlus Medical Encyclopedia». medlineplus.gov (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ Sharfuddin، Asif A. (April 2011). «Pathophysiology of ischemic acute kidney injury». Nature Reviews Nephrology (بە ئینگلیزی). 7 (4): 189–200. doi:10.1038/nrneph.2011.16. ISSN 1759-507X. PMID 21364518.
  15. ^ Zuk، Anna (2016-01-14). «Acute Kidney Injury». Annual Review of Medicine. 67 (1): 293–307. doi:10.1146/annurev-med-050214-013407. ISSN 0066-4219. PMC 4845743. PMID 26768243.
  16. ^ Munshi، Raj (2011-02-02). «Advances in understanding ischemic acute kidney injury». BMC Medicine. 9 (1): 11. doi:10.1186/1741-7015-9-11. ISSN 1741-7015. PMC 3038966. PMID 21288330.