ئاینی ئیسلام لە مەنگۆلیا لەلایەن سەدا ٣ بۆ ٥ی دانیشتووانەکەی پەیڕەو دەکرێت. لەلایەن بەڕەچەڵەک کازاخییەکانی هەرێمی بەیان ئۆلگی پەیڕەو دەکرێت. هەر بۆیە چەند ژمارەیەکی بچووک لەم خێڵە کازاخییانە کە لە چەند شار و شارۆچکەیەکی چواردەوری وڵات دەژین دەبیندرێن.

مێژوو دەستکاری

کۆنترین سەرهەڵدانی ئیسلام لە مەنگۆلیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٢٥٤، کاتێک ویلیام ئۆف ڕوبروک سەردانی دادگای خانی گەورە مۆنگکای لە کارەکۆرەم کردبوو. هەرلەوێ لە کڵێسایەکی مەسیح جەژنی ئیستەری کردبوو و دواتر حەوت پەرستگای دیتبوو کە هی (بووزی، هندۆس، و تاۆست بوون) و دوو مزگەوتیش لەوێ بوون. لەمبارەیەوە مێژووناسەکان دەڵێن گەیشتنی ئیسلام بۆ مەنگۆلیا دەگەڕێتەوە نێوان ١٢٢٢ و ١٢٥٤. ئیسلام هەروەها سەرنجی مەنگۆلەکانی ڕاکێشا کاتێک کە جەنگیز خان ئەفغانستانی داگیرکرد.

سەرچاوە دەستکاری

https://web.archive.org/web/20161231215653/https://en.wikipedia.org/wiki/Islam_in_Mongolia