ئیرنیست بلوخ موزیکدانەرێکی سویسریە لەساڵی ۱۸۸۰ لە جنێف لەدایکبووە.

ئینریست بلوخ لەگەڵ منداڵەکانی

ژیانی دەستکاری

لە ۸ تەمووزی ۱۸۸۰ لەشاری جنێف لە سویسرا لەدایکبووە لەشاری جنێف لەلای هونەرمەند (جاک دالکردوز) و لەشاری برۆکسل یش لەلای هونەرمەند (یسای) و لە فرانکفۆرت یش لەلای هونەرمەند (کنور) کۆرسەکانی کۆمپۆزسیۆنی تەواوکردووە. ئیرنیس لە ١٩١٥ تا ١٩٣٠ لە کۆمەڵێک کۆنسەرڤاتواری ئەمریکا وانەی موزیکی وتوەتەوە و لەساڵی ۱۹۳۸ چۆتە فەرەنسا و دواتر لە سویسرا وانەبێژی کردووە. لەساڵی ١٩٥٢ لە زانکۆی موزیکی کالیفۆرنیا دامەزراوە. موزیکەکانی بلوخ لەسەردەمی خۆیدا لەوڵاتانی ئیتاڵیا ـ سویسرا ـ بەریتانیا ـ ئەمریکا ناسراوە بەتایبەتیش ئەمریکا چونکە زۆربەی موزیکەکانی لەوێ نمایشکردووە.

بەرهەمەکانی دەستکاری

بەناوبانگترین بەرهەمەکانی ئەمانەن :

  • ئۆپرای ماکبیس (macbeth) ، چیرۆکی شکسپیر (۱۹۰۹)
  • ئۆپرای کۆمیدی (۱۹۱۰)
  • ئۆپرای دەنگ لەبیاباندا ، ئۆپرای سکیلۆمۆ (shcelomo) ، ئۆپرای سویسرای سەرخۆش (۱۹۱۲)
  • سیمفۆنی ئیسرائیل (۱۹۱٦)
  • سیمفۆنی بۆ ترۆمبۆن و ئۆرکێسترا (١٩٥٤)
  • سیمفۆنی بۆ ترۆمبێت و ئۆرکێسترا (١٩٥٥)
  • کوارتێتی ژێدارەکان (١٩٥٦)
  • دوو هۆنراوەی ڕابردوو بۆ سۆڵۆی فلوت و ئۆرکێسترا (١٩٥٨)
  • دوو سویت بۆ ڤایۆلینی سۆڵۆ (١٩٥٨)

مردن دەستکاری

ئیرنیست بلوخ لە ١٥ تەمووزی ١٩٥٩ لەناوچەی ئاگات بیچ (Agate beah) کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە دەستکاری

کتێبی(ناودارانی موزیکی جیهانی) نووسینی زۆزک قەرەداغی ، ساڵی چاپ ۲۰۰۹