ئیدیالیزمی ئۆبژەیی

ئیدیالیزمێ کە پێی وایە ئەو ئیدیایەی واقیعی دروست کردووە عەینی و ئۆبژەیییە

ئیدیالیزمی ئۆبژەیی ڕێبازێکی فەلسەفییە کە وێڕای شایەتیدان لەسەر ئیدیایی و ڕۆحی بوونی جیھان، واشی بۆ دەچێ کە ئەو ئیدیایەی جیھانی لێ دروست بووە فۆرمێکی ئۆبژەکتیڤ و ئەقڵانیی واقیعە، نەک نێواخنی سووبژەکتیڤی زەین یا نوێنەرایەتیی زەینی.[١] ئاوەھا، ئیدیالیزمی ئۆبژەیی ڕێگای خۆی لە ماتریاڵیزم و ئیدیالیزمی سووژەیی جیا دەکاتەوە. ماتریاڵیزم باوەڕ بەوەیە کە جیھانی دەرەکی ھەڵنەواسراوە بە زەینی ناسکارەوە و، ئیدیاکان و پرۆسە زەینییەکان بەرھەمی لاوەکیی ڕووداوە فیزیکییەکانن. ئیدیالیزمی سووژەیی -ش دەڵێ واقیع بە تەواوی ھەڵواسراوە بە وشیاریی سووژە و بۆ ئەو ھەڵدەگەڕێتەوە.

چارڵز سەندێرز پێرس لە ناسراوترین داژدارانی ئیدیالیزمی ئۆبژەیی لە سەردەمی مۆدێرندا

ئیدیالیزمی ئۆبژەیی لە ئەفلاتوونەوە دەستی پێ کردووە و تیۆریی فۆرمەکانی. بە کورتی، تیۆریی فۆرمەکان دەڵێ ئیدیاگەلی ناماددی، بەڵام ئۆبژەیی و عەینی، شێوەپێدەری واقیعن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Michael Oakeshott | British Philosopher, Political Theorist | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە 2024-11-25 ھێنراوە.